ئاپۆڕای خه‌ڵک، چوونه سه‌ردانی گۆڕستانی محه‌مه‌د کاراسونگور و له که‌سایه‌تی گه‌ریلا "یوسف تاجه‌دین حوسێن' ناسراو به هۆگر که ژیانی له‌ده‌ستدابوو، هه‌موو تێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی یادیان کرایه‌وه.
دانیشتوانی قه‌ندیل، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕی گه‌ریلاکان دوعایان کرد، دروشمی 'شه‌هید نامرن' یان وته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌کانی گه‌لی کورد کۆتایی پێ بێت له لێدوانه‌کانیشدا داوا کرا که کۆتایی به شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌کان بهێندرێت. هه‌روه‌ها بانگ له کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت کرا که درێژ کردنه‌وه‌ی بڕیاری بێچالاکی به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن و پێواژۆکه وه‌رگه‌ڕێننه سه‌ر چاره‌سه‌ریه‌کی هه‌میشه‌یی.