زنجیره‌ی درامای ته‌له‌فزیۆنی کوردی خاک و ژیان که لایه‌ن کۆپانیای سیت کۆمه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه ، تێیدا ژیانی کوردانی کۆچبه‌ر و ده‌وله‌مندی و ڕه‌سه‌نایه‌تی تۆره و کلتوری کوردان به‌رجه‌سته ده‌کات..
به‌پێچه‌وانه‌ی فیلم و سریاله‌کانی دیکه‌وه که کورادن وه‌ک نه‌زان و دواکه‌وتوو نیشان ده‌ده‌ن ، له‌م درامایه دا کورد به گشتی و ژنی کورد به‌تایبه‌تی وه‌ک ،که‌سانی پیشکه‌وتوو و باوه‌ڕ به خۆ نیشان ده‌راون و ئاماژه به‌وه ده‌کات که چۆن کوردان له ژیانی رۆژانه‌یان دا ،خاوه‌نداری له به‌هاکانیان ده‌که‌ن.
ئه‌رۆل باڵجی ده‌رهێنه‌ری زنجیره‌ی درامای ته‌له‌فزیۆنی کوردی خاک و ژیان ، سریاله‌که وه‌ک ، ئه‌ڵته‌رناتیڤی ڕاستی سریاله‌کانی دیکه‌ی ده‌بینێت و ده‌لێت:
له ڕۆژگاری ئه‌مرۆمان دا ، گاریگه‌ری فیلم وسریاله‌کان له سه‌ر کۆمه‌ڵگه زۆر بووه ، بۆیه به پێویستمان زانی سریالێک که نه‌بێته کوپی هیچ فیلم و سریالێک به‌رهه‌م بهێنن.
بالجی ده‌لێت :
له زۆربه‌ی سریال و فیلمه تورکیه‌کان که سه‌رباره‌ت به کورد به‌رهه‌م هێنراون ، تێیاندا کوردان وه‌ک ، درنده ، زۆردار ، خیانه‌تکار و دواکه‌وتوو نیشان ده‌درێن و کتوره‌که‌شیان به‌شێوه‌کی شێوێنراو نیشانی بینه‌ران ده‌درێت.
ئێمه‌ش به‌م پرۆژه‌یه‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ین ، کلتور ، تێکۆشان و ڕاستینه کوردان نیشانی بینه بده‌ین.