لە چوارەمین رۆژی جەژنی قورباندا، سەردانی گڵکۆی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی درێژەی هه‌یه. لە شاری سلێمانی یادی گه‌ریلای هه‌په‌گه 'کامه‌ران فەتاح ئەمین' ناسراو بە هەڤاڵ 'مەروان' کرایه‌وه.
له‌لایه‌کیتر له شاری سته‌نبوڵی تورکیاش، یادی گه‌ریلا 'زیادین چاکر' کرایه‌وه.
یاده‌که لەلایەن کۆمیتەی 'شەهیدانی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستانەوە' ڕێکخرابوو.
سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی بنەماڵەی گه‌ریلاکه، ده‌یان وڵاتپارێزیتر ئاماده‌بوون و تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گڵکۆی گه‌ریلا 'کامه‌ران' دانا و فاتیحای بۆ خوێندرا.
لە یادەکەدا هەروەها جەخت لە سەر درێژەپێدان بە ڕێبازی گیانبه‌ختکردووان کرایه‌وه و له‌پێناو پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد، داوای یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کرا.
گه‌ریلای هه‌په‌گه 'کامه‌ران فەتاح ئەمین' ناسراو به مه‌روان، له دایکبووی ساڵی 1982ی شاری سلێمانییه. له ساڵی 1998دا په‌یوه‌ست ده‌بێت به ڕیزه‌کانی گه‌ریلاوه و له ڕێکه‌وتی 19ی نۆڤه‌بمری 2008 له ناوچه‌ی لیجێی ئامه‌د له شه‌ڕێکدا له‌دژی ئه‌رته‌شی تورک گیانی به‌خت کرد.