تا ده‌چیت گوشاره‌کانی سه‌ر رۆژ تیڤی زیاتر و توندتر ده‌بن.
له ئه‌وروپا گوشاره نایاسایه‌کانی سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان تا ده‌چێت قورس‌تر و دژواتر ده‌بن .
وێرای ئه‌وه‌ی دادگای دانیمارک له 10ی چله‌ی ئه‌مساڵ دا بڕیاری داخستنی ڕۆژ تیڤی ڕه‌تکرده‌وه و سه‌ڕه‌یی ئه‌وه‌ی که هێشتا بڕیاره‌که له لایه‌ن دادگای باڵای دانیمارکه‌وه ئه‌رێ نه‌کراوه ، به‌ڵام هیز و لایه‌نه دژبه‌ره‌کانی ڕۆژ تڤی کۆڵناده‌ن و په‌نا بۆ گه‌له‌کۆمه و چه‌ته‌گه‌ر و کردوه‌ی نایاسی ده‌به‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تی تورک و هێزه نیونه‌ته‌وه‌یه‌کانی هاوکاری نه‌یاتوانی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان له ڕێی یاساییه‌وه دابخه‌ن ، له کرده‌وه‌یه‌کی نایسایی دا وه‌شانی ڕۆژ تی‌ڤیان له سه‌تیلیته‌کانی نایسات و ئێرۆبێرد راگرت.
پاش ئه‌وه‌ی به هه‌وڵی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژ تیڤی له‌گه‌ڵ سه‌ته‌لیتی ئه‌نته‌ڵسات گرێبه‌ستێکی نوێ مۆرکرا و ده‌ست به په‌خش له‌و مانگیله‌وه کرا. پاش ڕۆژێک له ژێر گوشاری ئه‌مه‌ریکا دا ، دیسان وه‌شانی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان له سه‌ر ئه‌ته‌لساتیش ڕاگیرا.
به‌لام ، گوشاره‌کانی دوژمنانی ڕۆژ تیڤی به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و ئه‌مجاره‌یان گوشاره‌کانی بانکه‌کانیشی هاته سه‌ر.
دانسکه بانکی دانیمارکی له نامیه‌که دا به به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕۆژتیڤیان راگه‌یاند:
به گوێره‌ی زانیاری به‌ده‌ستخراو له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه ، ته‌له‌فزیۆنه‌که‌تان به پێی ماده‌یی 144 سزای بۆ بڕاوه‌ته‌وه ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه‌ش بڕیارمان دا کارکردن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ڕاگیرین و ژماره‌حسابه‌که‌تان بلۆک بکه‌ین.
پاش ئه‌و بڕیاره نایاساییه به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیای ڕۆژ سه‌ردانی دانسکه بانکیان کرد و به‌لام سه‌ردانه‌که‌یان ڕه‌ت کرایه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رانی ڕۆژ تیڤی له لێدوانێک دا ڕه‌خنه‌یان له‌و هه‌ڵوێسته گرت و رایگه‌یاند:
وادیاره له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی دانیمارکه‌وه ، ده‌ستێکی نهێنی خراوه‌ته نێو دادگاوه و ، کاروباری چاپه‌مه‌نی و ئازادی بازرگانیمان ئاسته‌نگ ده‌که‌ن.
له لێدوانه‌که دا ، ئاماژه به لێدوانی باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له تورکیا دراوه که وتبووی بۆ داخستنی ڕۆژتیڤی تکایان له دۆستانی ئه‌وروپایان کردوه ، دیاسان له به‌ڵگه‌کانی ویکیلیکسیش دا به ئاشکرا ده‌رکه‌تبوو که ئه‌مه‌ریکا ، تورکیا و دانیمارک له دژی ڕۆژ تیڤی ڕێبازی نایاسایی و سیاسی‌یان گرتۆته به‌ر و ئازادی رامان و چاپه‌مه‌نیان ئاسته‌نگ کردبوو.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان داوا له دانیمارک ده‌کات ، ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بدات و ده‌بێت ڕوون بکرێته‌وه کاروباری ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان به بڕیاری کامه دادگا و لایه‌ن راگیراوه. ئێمه بانگ له ڕایگشتی دانیمارکیش ده‌که‌ین تاوه‌کو له بابه‌ته‌که دا هه‌ستیار و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن.