ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان که له له‌لایه‌ن ئوتێلساته‌وه په‌خشه‌که‌ی راگیرابوو , له ئێستا دا له‌سه‌ر مانگێکی ده‌ستکردی دیکه به ناوی ئنته‌ڵسات درێژه به په‌خشه‌که‌ی ده‌دات.
رۆژتیڤی که له ئه‌نجامی گوشاره‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر فه‌ره‌نسا و دانیمارک رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن کۆمپانیای ئۆتێلساتی فه‌رنسیه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی په‌خشه‌که‌ی له‌سه‌ر مانگه ده‌ستکرده‌کانی نایڵسات و ئۆتێلسات راگیرابوو.
به‌ڵام وه‌شانی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان بۆ ساتێکیش ڕانه‌وه‌ستاو له سه‌ر 5 ماڵپه‌ڕی ئه‌نته‌رنێتی درێژه‌ی پێدرا.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هه‌وڵی کاربه‌ده‌ستانی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان ، دوێنی گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ Intelsat دا مۆر کرا تا له‌وه‌ێوه په‌خشی ئاسمانی به‌رده‌وام بێت.
به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌توانرێت ، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و باشوری ڕۆژهه‌لاتی ئه‌وروپا واته باڵکان ، له سه‌ر ئه‌نته‌لسات هه‌موان بینه‌ری ڕۆژ تیڤی بن.
İntelsat 1W (Yek derece Rojava)
11092H
Symbol rate 15551
FEC: 7/8