.
کارایلان رایگه‌یاند که ئه‌وان ده‌ست به قۆناغێکی نوێ ده‌که‌ن و، ئه‌و قۆناغه‌ش له مانگی شوبات دا ده‌ست پێده‌کات.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد کارایلان ڕایگه‌یاند که ئه‌وان له دوایین کۆبونه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که بڕیاری گرنگیان داوه ، له له‌سه‌ر سیاسه‌تێکی که له سالی 2012 دا په‌یره‌وی ده‌که‌ن.
له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فرات کاریلان ڕایگه‌یاند که ئه‌وان له رۆژانی داهاتوو ئه‌و بڕیارانه‌ی بۆ رای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نن ، له‌سه‌ر گۆشه‌گیڕی توندی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد عبدوڵا ئۆجالان ڕایگه‌یاند که سیاسه‌تی سێداره‌یه به تێپه‌ڕبونی کات.
کارایلان وتی:
به‌ر له‌وه‌ی که ڕێبه‌رمان له 19 مانگ دا هه‌لویستی ئه‌نجام نه‌دانی دیداری نیشان دا ئێمه کۆبونه‌وه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی به‌ست ، له‌سه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه چه‌ند رۆژی تر لێدوانێک بۆ رای گشتی و ده‌زگاکانی رایگه‌یاندن ده‌ده‌ین ، به‌لام ده‌بێ ڕابگه‌یه‌نن که له پێناوی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و ، له تێکۆشانمان له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ست به قۆناغێکی نوێ ده‌که‌ین ، ده‌سپێکی ئه‌و قۆناغه‌ش له مانگی شوبات دا ده‌بێ.
واته ئیدی گه‌لی کورد ، ڕاگرتنی ڕیبه‌ر ئاپۆ له ئیمرالی قه‌بوڵ ناکات ، له قۆناغی داهاتوودا ده‌ست به قۆناغێکی نوێی چالاکی فراوانی جه‌ماوه‌ری ده‌که‌ین.
کارایلان وه‌ها درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا:
گه‌لی کورد ئیدی ده‌یه‌وێ ئازاد ببێ ، ده‌یه‌وێ به ئازادی له‌گه‌ڵ رێبه‌ره‌که‌ی بژی ، له دۆخی ناچاری ده‌ستپێکردنی قۆناغێکی وادایه ، له کاتێکدا که ڕوو له سالرۆژی 15 شوبات ده‌که‌ین گه‌له‌که‌مان له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕه‌قئه‌ستوری و به فراوانی کردنی چالاکیه جه‌ماوه‌ریه‌کانی سه‌رده‌که‌وێ ، گه‌له‌که‌مان به په‌ره‌دان به چالاکی فره‌ڕه‌نگ ، ئیدی هه‌ڵمه‌ت ئاسا ده‌ست به قۆناغێکی نوێ ده‌کات له پێناوی مسۆگه‌ر کردنی ئازادی رێبه‌رمان.