لاوانی کورد له به‌رانبه‌ر بریاری شه‌ریکه‌ی ئۆته‌لسات ناره‌زایه‌تیان نیشان دا .
له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌رانسا ، گرۆپێک لاوی کورد ناوه‌ندی ئۆته‌لساتیان داگیر کرد .
پۆلیس هێرشی کرده سه‌ر چالاکگه‌ران و له‌ئه‌نجام دا 20 لاو ده‌ستبه‌سه‌ر کران .
گه‌لی کورد له به‌رانبه‌ر گوشار و هه‌ره‌شه‌کانی سه‌ر رۆژ تیڤی ، ئه‌مرۆش له ناو چالاکی دابوون .
50 لاو باره‌گای ناوه‌ندی ئۆته‌لساتیان له شاری پاریس داگیر کرد .
له چالاکیه‌که‌دا پۆسته‌ره‌کانی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجه‌لان و پانکاردی نوسراو سه‌باره‌ت به رۆژتیڤی به‌رز کرایه‌وه و به‌رده‌وام دروشمی پرتستۆکردن ده‌وترانه‌وه .
لاوان به شێوازێکی سه‌مبۆلیک پاره‌یان له به‌رده‌م باره‌گای ئۆته‌لسات و ده‌ستیان به چالاکی دانیشتن کرد .
پاشان لاوان ویستیان له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رانی شه‌ریکه‌که چاۆپێکه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن ، به‌لام به‌رێوه‌به‌رانی شه‌ریکه‌که ره‌تیان کرده‌وه .
پۆلیس ده‌ستی له چالاکیه‌که وه‌ردا و له ئه‌نجام دا نزیکه‌ی 20 لاو ده‌ستبه‌سه‌ر کران .
تازه کرایه‌وه.............