به‌و هۆیه‌شه‌وه به ته‌واوه‌تی وه‌شانی ڕۆژ تیڤی له دوێنی شه‌و کاژمێر 12 ڕاگیرا.
به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژ تیڤی ڕایگه‌یاند: ئه‌وان سه‌ر بۆ گوشاره‌کان دانانه‌وێن و له سه‌ر ئه‌نته‌رنێت درێژه به وه‌شانی خۆیان ده‌ده‌ن و ڕوداو و ڕاستیه‌کان و زانیاریه‌کان ده‌گه‌یه‌نێته بینه‌رانی و گه‌لی کورد
کۆمپانیای سته‌لایتی فه‌ره‌نسی ئیوتل سات دوینێ نیوه شه‌و په‌خشی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مانی له‌سه‌ر په‌یکی خۆی بڕی.
ئیۆتل سات ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌ک لایه‌نه و به‌شیوه‌یه‌کی نایاسایی له کۆتایی هه‌فته‌دا نا.
له هه‌مان کات دا هه‌وڵه‌کانی رۆژتیڤی بۆ بینینه‌وه‌ی سه‌ته‌لایتی نوێ نه‌گه‌یشته ئامانج.
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش په‌خشه‌که‌مان دوای ئه‌وه‌ی که له سه‌ر سه‌ته‌لایت بڕا له چوار مالپه‌ڕی ئه‌نته‌رنێت ده‌ستی به په‌خشی راسته‌خۆ کرد.
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان بۆ سه‌لایتی تری ئه‌لته‌رناتیڤ ده‌ستی به هه‌ولدان کردووه.
به‌و ئامانجه له لایه‌که‌وه ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی سته‌لایت دیدار ئه‌نجام ده‌دات و ، له لایه‌کی تر له به‌رامبه‌ر ئیوتل سات ده‌ستی به رێ و شوێنی یاسایی کرد.
پارێزه‌رانی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان له‌و چوارچیوه‌یه‌دا بۆ به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی بڕیاری تاک لایه‌نه‌ی ناحقوقی ئویتل سات دادگای فه‌ره‌نسای به‌سه‌رکرده‌وه.
به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان له پای گوشاری تورکیا ئه‌نجام درا و ، کرایه قوربانی به‌رژوه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌کان.
کورد له هه‌موو لایه‌ک زیاتر له ئاگایی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌له‌دان بۆ ئه‌وه‌س که له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واله‌که ده‌ستیان به چالاکی پرۆتستۆیی کرد.
له بابه‌تی پرۆتستۆییه‌کانی کوردان له دژی هێرشه‌کانی سه‌ر رۆژتیڤی ، قه‌یرانی دیبۆماسی نیوان تورک و فه‌ره‌نسا خرایه ڕوو.
ڕاگه‌یه‌نرا که هۆکاره‌کانی ئه‌و قه‌یرانه حسابی پارته سیاسیه‌کانی فه‌ره‌نسایه بۆ هه‌ڵژاردنی سرۆک کۆماری مانگی گولانه.
پارته سیاسیه‌کان حسابی ده‌نگی ئه‌رمه‌نیه‌کان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ش گه‌لاله پێشنیاری نکوڵی کردن له جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌کانیان وه‌ک تاوان کرده بابه‌تی باس.
په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا به‌ر له چه‌ند هه‌فته گه‌لاله‌پێشنیاره‌که‌ی برده په‌رله‌مان و ئه‌رێی کرد ، ئه‌وه‌ش بووه هۆکاری ناره‌زایی تورکیا و بووه مایه‌ی قه‌یرانێکی گه‌وره.
سه‌رئه‌نجام تورکیا بالیوزی خۆی له فه‌ره‌نسا کشانه‌وه.
فه‌ره‌نسا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی گوشاره‌کانی تورکیا و نه‌رم کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که ، به بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه په‌خشی رۆژتیڤیان له‌سه‌ر ئۆتل سات به‌تاڵ کرده‌وه وه‌هاش ڕووی هێرشه هاوبه‌شه‌که‌یان کرده سه‌ر گه‌لی کورد.
خۆبه‌خۆ له‌م ماوه‌ی دوایه‌دا فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ک له سیاسه‌تمه‌دارانی کوردی ده‌ستگیر کرد و ناوه‌ندی که‌لتوری ئه‌حمه‌د کایای له پاریس داخست.
بینه‌رانی رۆژتیڤی و گه‌لی کورد سه‌رچاوه‌ی هێرش و ئاسته‌نگیه‌کانی به هه‌مان شیوه لێک ده‌داته‌وه.