هاوکات له‌م قۆناغه‌ش دا گرتنی پارێزه‌رانی ئۆجالان ناره‌زایی توندی لێکه‌وته‌وه.
به‌لام ئاکه‌په بێ ئه‌وه‌ی که گوێی بداتێ ئاماده‌کاری بۆ دارشتنی یاسایه‌کی نوێ ده‌کات که ده‌یه‌وێ ڕه‌وایی به سیاسه‌تی گۆشه‌گیری ئیمرالی بدات.
ئاکه‌په به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که گیراوان له دۆخی ئه‌رگه‌نه‌کۆنن و ، په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په مه‌مه‌د هابه‌رالیش ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌کردن دیداری گیراوان یاسایه‌ک پێشکه‌س به په‌رله‌مان ده‌کات.
به‌پێی گه‌لاڵه پێشنیاره‌کیش که په‌رله‌مانتاری ئاکه‌په مه‌حمود دۆغان قوباد دایه په‌رله‌مانی تورکیا ، کاربه‌ده‌ستان ده‌وله‌ت به بیانوی کاروباری ڕێکخستن به‌ریوده‌به‌ن ، ده‌توانن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دیدار گیراوان قه‌ده‌غه بکه‌ن.
جیبه‌جێبی کردنی ئه‌و یاسایه گوایه له ده‌ستی دۆزگه‌ران دایه.
ئه‌گه‌ر سه‌ردۆزگه‌ر بیه‌وێ ده‌توانێ بڕیاره‌که هه‌لگرێ یان کاتی قه‌ده‌غه‌ی دیداره‌کان که‌م بکاته‌وه.
لایه‌نێکی سه‌رنج راکیشێ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یاسایه ئه‌وه‌یه گیراوان له مافی ده‌ست نیشان کردنی پارێزه‌ر بێ به‌ش ده‌کات.
یاساکه له رۆژانی رابردوودا له لایه‌ن کۆمیسۆنی مافه‌کانی مرۆڤ و دادی په‌رله‌مانی تورکیا قه‌بوڵ کرا.
له رۆژه‌ڤی په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌م هه‌فته‌یه دانوسانی تایبه‌تی کرا له سه‌ر چۆنێتی ئاسته‌نگ کردنی دیدارکانی ئۆجالان له‌گه‌ل پاریزه‌رانی.
له‌م نێوه‌نده‌دا چالاکیه‌کانی '' ئازادی بۆ ئۆجالان نا بۆ قڕکردنی سیاسی '' که له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد و دیموکراتی رێک ده‌خرێن ، به خۆپیشاندانێك له جزره درێژه‌ی پێده‌درێ.
کاروباره‌کانی ئاماده‌کاری خۆپیشانده‌که به‌رده‌وامه و ، بانگی به‌شداری کرا.