چاپه‌مه‌نی کوردانیش وه‌ک گه‌لی کورد به هه‌موو شێوازێک ڕوبه‌ڕووی په‌لامار و هێرش بۆته‌وه .
وێرای هه‌موو هێرش و په‌لاماره‌کان، به‌ڵام چاپه‌مه‌نی کورد سه‌ری نه‌وی نه‌کرده‌وه و سه‌ربه‌رزانه و ماندونه‌ناسانه له کاروخه‌بات به‌رده‌وامه.
حکومه‌تی ئاکه‌په که زۆربه‌ی داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیای خستۆته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه و ده‌یه‌وێت چاپه‌مه‌نی کوردانیش ڕاده‌ستی ببێت.
له‌و چوارچێویه‌ش دا هه‌موو هه‌وڵه‌کانی چڕ کردۆته‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆپانیای ئوته‌لساتی فه‌رنسی خۆی له‌به‌رده‌م گوشاره‌کان دا رانه‌گرت و له بڕیارێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر و نایاسایی دا ، رایگه‌یاند:
په‌خشی ڕۆژ تیڤی له سه‌ر سه‌تلیته‌کانی نایلسات و ئێرۆبێرد ڕاده‌گرێت و به‌و شێوه‌ش بووه هاوکاری ده‌وڵه‌تی تورک له دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد و ده‌زگاکانی دا.
به‌و هۆیه‌شه‌وه به ته‌واوه‌تی وه‌شانی ڕۆژ تیڤی له دوێنی شه‌و کاژمێر 12 وه ڕاگیرا.
به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژ تیڤی ڕایگه‌یاند:
ئه‌وان سه‌ر بۆ گوشاره‌کان دانانه‌وێن و له سه‌ر ئه‌نته‌رنێت درێژه به وه‌شانی خۆیان ده‌ده‌ن و ڕوداو و ڕاستیه‌کان و زانیاریه‌کان ده‌گه‌یه‌نێته بینه‌رانی و گه‌لی کورد .
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژ تیڤی ، له هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی کیشه‌که دایه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پرسه‌که تا کۆتایی ئه‌م هه‌فتیه چاره‌سه‌ر بکرێت.
هاوکات پارێزه‌رانی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان ، له دژی بڕیاره‌که‌ی ئوته‌لسات ڕیبازی یاساییان به‌سه‌ر کرده‌وه و له‌دژی کۆمپانیاکه سکالایان تۆمار کرد.
هه‌مووان ده‌توانن بۆ بینینی به‌رنامه‌کانی ڕۆژ تیڤی ، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ڕۆژتیڤی له سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌ر نێت به‌م ئادرێسه بکه‌ن.
www.roj.tv