رۆژتیڤی به درێژایی ته‌مه‌نی حه‌وت سالی هه‌میشه ئامانجی هێرشه‌کانی تورکیا بووه.
دوای ئه‌وه‌ی که دادگای دانیمارک بڕیاره‌که‌ی له‌سه‌ر رۆژتیڤی ئاشکرا کرد و بڕیاری داخستنی تێدا نه‌بوو ، له هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕونه‌کراو دا ، تاک لایه‌نه ده‌زگای په‌یکی ئیۆتل سات که باره‌گاکه‌ی له‌فه‌ره‌نسایه ، بێ بڕیارێکی پێشوه‌خت په‌خشی رۆژتیڤی له سه‌ر په‌یکی خۆی به‌تاڵ کرده‌وه.
به‌رێوه‌به‌ریه‌تی رۆژتیڤی له فه‌ره‌نسا سکاڵای له‌سه‌ر بڕیاره‌که تۆمار کرد.
چاوه‌رێ ده‌کرێ که په‌خشی رۆژتیڤی ئه‌مشه‌و کاتژمێر 12 داخرێ.
ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان ڕۆژ ، له رێککه‌وتی 1ی ئاداری ساڵی 2004 دا به‌وه‌رگرتنی لیسانس له دانیمارک ده‌ستی به وه‌شانی خۆی کرد.
دروست له‌و رێککه‌وته‌شه‌وه بووه ئامانجی ده‌وله‌تی تورک.
ده‌وڵه‌تی تورک به رێی باڵیوزخانه‌ی خۆی له دانیمارک له سالی 2004 ، 2005 ، 2006 سێ جار بۆ داخستنی رۆژتیڤی سکرتاریه‌تی مه‌دیای دانیمارکی به‌سه‌ر کرده‌وه به‌لام به‌ه‌سرکردنه‌وه‌که‌ان ره‌ت ده‌کرایه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆن و قه‌ده‌غه‌کاری یه‌که‌م له دژی رۆژتیڤی له سالی 2008 دا له ئه‌ڵمانیاوه ده‌ستی پێ‌کرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌لمانیا به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی که ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان له به‌رنامه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان تێک ده‌دات ، کاروباره‌کانی له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه کرا.
ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه له سالی 2010 دا له دادگای فیدرالی ئه‌لمانیا له لایپزگ هه‌ڵگیرا.
له 28 ی ئۆکتۆبه‌ری سالی 2011 له دادگای فیدرالی ئه‌لمانیا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر رۆژتیڤیی به ته‌واوی هه‌ڵگیرا.
له ساڵی 2009 ش دا ، ده‌وڵه‌تی تورک ، هه‌ڵبژرادنی سکرتێری گشتی ناتۆ قۆسته‌وه بۆ بازاڕیکردن له سه‌ر ڕۆژ تیڤی.
سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی دانیمارک ئاندرێس فۆگۆ ڕاسسموسه‌ن خۆی بۆ پۆستی سکرتێری ناتۆ پاڵاوت و تورکیا ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌لێک زانی بۆ دژایه‌تی کردنی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان و ڕاسموسه‌نی ڤیتۆ کرد.
له پای ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه که‌تنه‌وه نێوانه‌وه و بازاری چه‌په‌ڵ له سه‌ر ڕۆژتیڤی ده‌ستی پێ کرد.
ئه‌و بازاریه‌ش به ئاشکرا له به‌ڵگه‌کانی ویکیلیکس دا خرایه ڕوو.
له به‌ڵگه‌کانی دیدارکانی نێوان راوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورک فه‌ریدون سنرلی ئۆغڵو و ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ویلیا‌م بێرنس له 18 بۆ 25 مانگی شوباتی سالی 2010 دا ئاشكرابوون.
له دیداره‌که‌دا ، دانیمارک بۆ ئه‌وه‌ی رۆژتیڤی بگرێ به‌لێنی داڕشتنه‌وه‌ی یاسایی درا بوو به تورکیا.
له 4 ئاداری 2010 دا پۆلیس دایان به‌سه‌ر ستۆدیۆکانمان دا و باره‌گای ناوه‌ندیمان له کۆبنهاگن.
له 31 ی ته‌باخی سالی 2010 دا له سه‌ر داوای دۆزگه‌ری کۆبنهاگن یورگه‌ن ستین سۆره‌نسه‌ن له یاساکانی قه‌لاچۆکرنی تیرۆر دا ده‌رهه‌قی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان به‌لێنی کردنه‌وه‌ی دۆز درا.
ئه‌و دۆزه له 15 ته‌باخی 2100 دا ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌لام له‌وه‌دا ده‌سته‌ڵاتی دادی دانیمارکی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
له بانگه‌شه‌نامه‌که‌دا دۆزه‌که وه‌ک دۆزی تیرۆریزم هه‌ڵسه‌نگنێدرا و ، ئه‌ندامانی ئیستخباراتی میت به چه‌که‌وه هاتنه هۆڵی دادگا.
ئه‌ندامێتی پێشوی په‌که‌که بۆ ئه‌وه‌ی له دژی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان ئیفاده بدات هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێ‌کرا.
سه‌رجه‌رده‌وان هازم بابات که ناوی له کوشتنه‌کانی بکه‌ری نادیار دا هاتووه وه‌ک شایه‌ت گوێی لێ‌گیرا.
له په‌خشی پێنج سالمان 15 سه‌عات دیمه‌نیان کۆکردبۆوه ، وێنه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ، شاعیر عوسمان سه‌بری ، کلیبی میوزیک ، جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌شکه‌ره‌کان وه‌ک به‌ڵگه تۆمه‌تباری بینرا.
به درێژایی قۆناغی دۆزه‌که داوای سه‌یر کردنی په‌خشه‌که‌مان و ، گوێ گرتن له شایه‌تحاڵه‌کان ره‌ت کرایه‌وه.
ده‌وله‌تی تورکیا گوشاری سیاس و دیبلۆماسی به درێژایی دۆزه‌که درێژه پێدا.
وه‌زیری ئاکه‌په‌یی ئه‌گمه‌ن باغش له هه‌فته‌کانی ڕابردوودا به ده‌سپێکردنی دۆزه‌که و له کۆتاییه‌که‌ی دا دیداری له‌گه‌ڵ بالیوزی دانیمارک له تورکیا ئه‌نجام دا.
بڕیاری دۆزه‌که له دادگای دانیمارک له 10 ی مانگی ڕابردوودا ئاشکرا کرا.
دادگای له ئه‌نجام دا دۆزه‌که‌دا لیسانیس رۆژتیڤی به‌تاڵ نه‌کردووه.
به‌لام دادگا له بانگه‌شه‌نامه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که رۆژتییڤی پڕوپاگه‌نده‌ی گوایه بۆ رێکخراوه‌یه‌کی تیرۆر کردووه و به 5 ملیۆن و 200هه‌زار کرۆن وتا به 700 هه‌زار یۆرۆ سزادا.
ده‌سته‌ی به‌ریوبه‌ری رۆژتیڤی له به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایه له 16 چله‌دا تانه‌ی له‌سه‌ر بڕیاره‌که بۆ دادگای ئه‌یاله‌تی رۆژهه‌لاتی لانده‌ر ته‌له به‌رز کرده‌وه..
وێرای ئه‌وه‌ی که پرۆسه‌ی حقوقی به‌رده‌وامه به‌لام کۆمپانیای ئوتیل سات په‌خشی ته‌له‌فزیۆنه‌کامانی له ئێواره‌ی 19 ئه‌م مانگه‌دا له سه‌رنایل سات بڕی و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی له یاسا به‌ده‌ر بڕیاری دا له په‌خشی رۆژتیڤی دوێنێ شه‌و کاتژمێر 12 له ئورۆ بێردیش ب‌ب.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆژتیڤی سبه‌ینێ له دادگای پاریس سکالا له‌سه‌ر کۆمپانیای ئۆتل سات تۆمار ده‌کات و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که دادگای بڕیاری به په‌له‌یه پێده‌چێ له 4 شه‌ممه‌دا بڕیاره‌که ئاشکرا بکرێ.
به‌ڕیوبه‌رایه‌تی داوا ده‌کات له کۆمپانیای ئیۆتیل سات پابه‌ند بێ به‌و گرێ به‌سته‌ی که له تا ساڵی 2015 درێژ ده‌بێته‌وه و تاک لایه‌نه ئۆتێل سات بڕیویه‌تی و کۆتایی به په‌خشی رۆژتیڤی دێنێ له سه‌ر په‌یکی ئه‌و ده‌زگایه.