به‌پێی ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی که له هه‌ندێک چاپه‌مه‌نی تورک دا بلاو بووته‌وه ، هاۆسه‌رۆکی به‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ، پاش کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ژووره‌که‌ی دا له گه‌ل گروپێک له رۆژنامه‌وانان دیداری ئه‌نجام داوه .
له دیداره‌که‌دا به تایبه‌تی له سه‌ر گوشار و زلمی سه‌رکوردان و شه‌پۆلی فاشیزمی ئاکه‌په که له به‌رانبه‌ر به‌ده‌په ده‌ستی پێکردوه ، هه‌لسه‌نگاندی کردوه .
ده‌میرتاش پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی ئاکه‌په که بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌ستی پێ‌کردبوو به بیر هینایه‌وه و وتی :
ئه‌و کاته ئاکه‌په له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وله‌ت نه‌بوو ته‌نیا حکومه‌ت بوو ، هیزی شه‌رکردنی له به‌رانبه‌ر کوردان و په‌که‌که نه‌بوو ، به‌ناوی کرانه‌وه ویستی قازانج کا ، به‌لام ئێستا که بوویه ده‌وله‌ت و له به‌رانبه‌ر کوردان دا شه‌ری ده‌ست پێ‌کرد .
ده‌میرتاش سه‌رنجی دایه‌سه‌ر کار و خه‌باته‌کانی رێکخستنی به‌ده‌په و رایگه‌یاند که ئێستا بۆ 8ی ئادار و نه‌ورۆز ئاماده‌کاری ده‌که‌ین ، ئه‌و کار‌و خه‌باته فاتمه کورتولانه‌وه به‌رێوه‌ی ده‌برد، هه‌ربۆیه رووبه‌روی ئاسته‌نگی بوویه‌وه وده‌ست به‌سه‌ریان کرد .
هاوسه‌رۆکی بده‌په رایگه‌یاند که له‌دژی گۆشار و ئۆپراسیونه‌کان توره‌یی و ناره‌زایه‌تیه‌کی مه‌زن له ناخی پارته‌که‌مانه‌وه گه‌شه ده‌ستێنێ و به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به‌لێدوانه‌که‌ی دا .
هه‌تا هه‌ندێک بیروبۆچوون و داواکاری هه‌یه که ده‌لێن له رله‌مان بکشێنه‌وه . دابرانێک هه‌یه ، ئیدی له گوتنی ئاشتی عاجزبوونێک هه‌یه . ئاکه‌په ده‌لێ ئێمه به‌و ئۆپراسیونانه زیانمان به په‌که‌که و که‌جه‌که گه‌یاند . کامه زه‌ره‌ر ، که‌جه‌که و په‌که‌که له‌م پێڤاژۆیه‌دا به‌هێزبوونه‌وه ، به‌لام زه‌ره‌ریان له به‌ده‌په داوه ، له خه‌باتکاره‌وه بگره هه‌تا په‌رله‌مانتار هه‌مووکه‌سێک ده‌گرن .ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێ ، ئه‌وه له به‌رانبه‌ریان دا ته‌نیا په‌که‌که بمێنێ .
ده‌میرتاش له به‌شیکی دیکه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا سه‌رنجی دایه سه‌ر گۆشه‌گیری ئیمرالی و وتی ئه‌گه‌ر دیدار پێک نه‌یێ و حکومه‌ت رێگای به‌رده‌م پرۆسه‌که نه‌کاته‌وه و بلێت به ئۆپراسیونه‌کانی سه‌ربازی په‌که‌که له ناو ده‌به‌م ، ئاوا هاوینی ئه‌م سال شه‌ر و پێکدادانێکی دژوار رووبده‌ن .