زانرا ئۆجالان وه‌ک هه‌ڵوێستێک له به‌رامبه‌ر گۆشگیری سه‌رپێنراوی ئاکه‌په دیداره‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه.
هاوکات زانرا که به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی پارێزه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی دیدار جارێکی تر ڕه‌ت کرایه‌وه.
دوێنی کاتێک مه‌مه‌د ئۆجالان و فه‌له‌ک جزلماز و په‌روین ئودوجو چوونه ئیمرالی هه‌موان چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌یان و هه‌واڵ له ئیمرالیه‌وه بوو.
ده‌رنجام له گه‌ڕانه‌وه‌یان دا ئاشکرا بوو که ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجالان وه‌ک هه‌ڵوێستێک له به‌رامبه‌ر گۆشگیری سه‌رپێنراوی ئاکه‌په دیداره‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه.
له‌و باره‌وه مه‌مه‌د ئۆجالان له لێدوانێک دا رایگه‌یاند:
ئه‌وان نه‌یانتوانیه‌وه دیدار ئه‌نجام بده‌ن و وتی:
به‌رێوه‌به‌ری زیندانه‌که ، نوسراوێک که واژۆی ئۆجالانی له سه‌ر بووه داوه‌ته ئه‌وان و که تێیدا نوسرابوو:
ئێره زۆر هه‌ستیاره ، ئه‌نجامدانی دیدار له بار نییه . ئێمه ئاگاشمان له‌و شتانه نییه که لێره ڕوو ده‌ده‌ن.
مه‌مه‌د ئۆجالان وتیشی:
له‌و نوسراوه زیاتر هیچ شتێکی دیکه نازانن و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌که‌ش هیچی دیکه‌ی پێ ڕانه‌گه‌یاندوون.
مه‌مه‌د ئۆجالان دوایین جار له 12 جوتمه ئۆکۆتبه‌ری سالی ڕابردو دا چاوی به ئۆجالانی برای که‌وتبوو.
جێگای ئاماژه‌یه له 27 مانگی ته‌موزی سالی ڕابردووه‌وه و ڕێک بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه که به بیانوی بێ بنه‌مای که‌شتی ئیمرالی خراپ بووه و یان که‌شوهه‌وا خراپه دیداری ریبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران و که‌سوکاره‌که‌ی ئاسته‌نگ ده‌کرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ، زانرا که به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی پارێزه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی دیدار جارێکی تر ڕه‌ت کرایه‌وه.