وته‌ی کردنه‌وه‌ی کۆنفرانسه‌که له لایه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ژنانى ئازادیخوازى کوردستان بانۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی پێشکه‌ش کرا.
پاشان رێکه‌وت ئیسماعێل نووسه‌ر و رۆشنبیر و وه‌رگێڕى "گه‌شته بێ ئاکامه‌کانى سه‌رکرده‌یه‌ک، سه‌ره‌تا باسى له ره‌وشى رۆیشتنى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بۆ ئه‌وروپا و پیلانانى وڵاتانى زلهێز به‌رامبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان کرد که نه‌یانهێشت نه‌ته‌نها له ئه‌وروپا، به‌ڵکو له ئه‌فریقاش بۆ پێوه‌ندى دیپلۆماسى نیشته‌جێ بێت.
رێکه‌وت ئیسماعیل رایگه‌یاند: دیموکراسى له ئه‌وروپا وه‌همه و ته‌نانه‌ت ئه‌و شتانه‌ى که له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان دایه له راگه‌یاندا بڵاوى ده‌که‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌شى له جه‌ماوه‌رى کورد کرد که ته‌نها وه‌ک کاردانه‌وه خۆیان ده‌رده‌بڕن و هه‌نگاوى چالاکانه هه‌ڵناگرن.
له به‌شێکیترى ئاخاوتنه‌که‌ی باسی له سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکاى باس کرد و رایگه‌یاند:
ته‌یب ئه‌ردۆغان، عه‌بدوڵا گول و داود ئۆغلۆ، هه‌موویان موریده‌کانى فه‌تحوڵا گوله‌نن. فه‌تحوڵا گوله‌ن له ئه‌مریکا نیشته‌جێیه و ده‌قى لێدوانه‌کانى عه‌بدوڵا گول بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه که ره‌وایى به کۆمه‌ڵکوژى ده‌دات و رایگه‌یاند بووه که ده‌سه‌ڵاتدارى تورکیا نه‌یتوانیوه باش که‌ڵک له ئایین وه‌ربگرن.
دواتر فایق گوڵپى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ماف و ته‌ندروستى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان باسى له دۆخى ئۆجه‌لان له‌ناو زیندان کرد و رایگه‌یاند که به‌رێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له گشت مافه‌کانى زیندانى سیاسى بێبه‌ش کراوه و له گۆشه‌گیریدا گۆشه‌گیرتر کراوه، سه‌ردانى بنه‌ماڵه و که‌سانى نزیک و پارێزه‌رانى لێ قه‌ده‌غه کراوه و له راگه‌یاندن ئاگاردار نییه، ته‌نها رادیۆیه‌کى پێدراوه که (FM) دێنێت. ئه‌گه‌ر گۆڤارى بۆ به‌رن ئه‌وه شته‌به‌سه‌رچووه‌کانى بۆ ده‌به‌ن و یا ئه‌و شتانه‌ى که گرنگن یا له‌سه‌ر خۆى نووسراون لێیده‌که‌نه‌وه و پێى ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له‌کاتى سه‌ردانى پارێزه‌رانیش قسه‌کانى دیالۆگى دیداره‌که له لایه‌ن به‌رپرسانى زیندانى تورکیاوه تۆمار کراوه. ژووره‌که‌ى بۆ ژوورى بچوکتر گۆڕاوه که له زستاندا سارد و له هاویندا گه‌رمه. په‌نجه‌ره‌که‌ى به‌رزه ناتوانێ چاو له ده‌ره‌وه بکات و به شێوازى جیاوازى ده‌روونى ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت.
فایق گوڵپى رایگه‌یاند ئه‌م سیمینارانه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى خاوه‌ندارى له تایبه‌ت له رۆژى (15)ى شوبات دا.
پاشان سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم مامۆستاى زانکۆى سلێمانى پێشنیارى کرد که له ناوه‌نده‌کانى زانکۆ، کۆڕ و سیمینار بۆ خوێندکارن ببه‌سترێت و گه‌نجان به‌م فکرانه ئاشنا بکرێن بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاى باشورى کوردستانیش له‌م فکرانه سودمه‌ند بێت.
له کۆتاییدا ئاماده‌بووان به ره‌خنه و پێشنیار بیروڕاى خۆیان هێنایه زمان و پێنشیار کرا که له باشورى کوردستان مه‌کته‌ب یا کۆمیته‌یه‌کى ئایدۆلۆژیکى بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌ندیشه‌کانى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دابمه‌زرێت.
جێى ئاماژه‌یه ئه‌م کۆنفڕانسه له کاتێک دایه که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان (167) رۆژه گۆشه‌گیر کراوه و رێگه به پارێزه‌رانى نادرێت سه‌ردانى بکه‌ن و شه‌ڕ و کۆمه‌ڵکوژى و گرتن له تورکیا به‌رده‌وامه.