شه‌پۆلی ده‌ستگیرکردن و گرتنی کوردان که له لایه‌ن ئاکه‌په‌وه ده‌ستی پێکردوه له تورکیا و کوردستان به‌رده‌وامه.
له شاری سێرت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هیزه‌کانی تورک هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر باره‌گای شاره‌وانی و ماڵی شاره‌دار سه‌لیم ساداک .
زنرا له کاتی هه‌ڵکوتانه‌که دا سه‌لیم ساداک له ماڵ نه‌بوه و پۆلیس پاش پشکنین له ماڵی ساداک ، چوونه‌ته ماڵی کوڕه‌که‌ی و له‌ویش پاش پشکنین هاکانی کوڕی و به‌ڕیوه‌به‌ری ژمیاری شاره‌وانی زه‌کی گوندز و چه‌ندین که‌سی دیکه‌یان ده‌ستگیر کرد.
له ناوچه‌ی دهێی سیرتیش ، له ساته‌کانی سه‌رله‌به‌یانی دا هیزه‌کانی تورک هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر باره‌گای شاره‌وانی و ده‌ستیان به پشکنین کردوه.
له شاری ئه‌سته‌نبوڵ له ناوچه‌کانی ماڵته‌په و کرتاڵه، هێزه‌کانی ئاکه‌په هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵی به‌رێوبه‌رانی به‌ده‌په و له ئه‌نجام دا 6 که‌س ده‌ستگیر کران و برانه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌سته‌نبوڵ .