ماوه‌ی نزیکه‌ی 6 مانگه که دیداری پاریزه‌ران و رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجه‌لان ئاسته‌نگ کراوه .
دوێنێ جارێکی دیکه دیداری چوونی پارێزه‌ران بۆ ئیمرالی به‌بیانووی بێ بنه‌ما ره‌د کرایه‌وه
پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان ، بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له گه‌ل مه‌وکیله‌که‌یان ، سه‌ردۆزگه‌ری کۆماری تورکیان به‌سه‌ر کرده‌وه ..
به‌لام جارێکی دیکه به‌رێوه‌به‌رانی تورک به بیانووی ئه‌وه‌ی که‌که‌شتی ئیمرالی خراپ بووه دیداره‌که‌یان ئاسته‌نگ کرد .
بریاریه پارێزه‌ران بۆ رۆژی هه‌ینی دیسان دۆزگه‌ری به‌سه‌ر که‌نه‌وه .
به‌وپێیه ماوه‌ی 175 رۆژه که دیداری ئۆجه‌لان و پارێزه‌رانی به بیانووی پووچ بێ بنه‌ما ڕه‌د ده‌کرێته‌وه که ئه‌وه بووته هۆکاری ناره‌وایه‌تی کوردان و که‌سانی ئازادیخواز.