کۆمیته‌که ده‌لێ ، که‌سانێک له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیری دژواری ئیمرالی دا بێده‌نگ مان ، به‌جۆرێک هاۆبه‌شن له‌و تاوانی رژێمی قرکردنه .
کۆمیته‌ی ته‌ندروستی که‌جه‌که ده‌لێ بێده‌نگی سی پی تی و رێکخستنی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌لماندی که رێکه‌وتێنێک له سه‌ر ئه‌و بێده‌نگیه هه‌یه .
کۆمیته‌ی ته‌ندروستی رایگه‌یاند که گوشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجه‌لان دیته واتای گوشه‌گیری له‌سه‌ر ته‌واوی گه‌لی کورد و ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو که‌سێک ئاشکرا بووه و ڕوون بووته‌وه و به‌مشێوه‌یه درێژه‌ی به‌لێدوانه‌که‌ی دا :
له که‌سایه‌تی رێبه‌رمان دا ده‌یانه‌وێ بوونی گه‌لی کورد ئیفلیج که‌ن . به‌له‌سێداره‌دا‌ن ، ره‌شه‌کوژی و له‌ناوبردن له گرتوخانه و ڕزاندنی رێبه‌رانی کورد له زیندانه‌کان بۆته نه‌ریتی ده‌وله‌تانی سه‌رده‌ستی کوردستان ، ئه‌مرۆش وه‌ک سیاسه‌تێكی بنه‌ره‌تی به‌رێوه‌ده‌برێ .
کۆمیته‌ی ته‌ندروستی ، گۆشه‌گیری وه‌ک برینی ده‌ماری کوردی ئازاد به‌ناو ده‌کا و ، تیشکی خسته سه‌ر پێویستیه‌کانی ئاسایشێ و ته‌ندرستی ئۆجه‌لان .
کۆمیته‌که به‌م وتانه بانگیکی به‌م شێوه‌یه‌ی له کارمه‌ندانی و خه‌باتکارانی ته‌ندروستی ده‌کات که پابه‌ند بن به سوینده‌که‌ی سوقرات و وتی :
خه‌باتکارانی ته‌ندروستی له که‌سانی وشیار ، زانا و به ویژدانی ئه‌م گه‌له پێک دێن و باوه‌ریان به پیرۆزی پیشه‌که‌ی خۆیان هێناوه ده‌بێ به‌پێی پێویسته‌کان کاره‌که‌یان خاوه‌نی هه‌لوێست بن و له دژی سیسته‌می ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیمرالی هه‌وڵ بده‌ن ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه بانگ له‌لایه‌نه‌کانی ته‌ندروستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌که‌ین که بۆ پێکهێنانی ئاسایشی و راستکردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌رفه‌ته‌کانیان سه‌فه‌ربه‌ر بکه‌ن .
له کۆتایی لێدوانه‌که دا به‌بیر هینرایه‌وه که ئه‌وان نیگه‌رانن له ته‌ندروستی ئۆجه‌لان و، سیسته‌می ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیمرالیی وه‌ک شوره‌ییه‌ک بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌بینێ