زیندانه‌کانی تورکیا پڕ کراوه له شاره‌دار ، پاریزه‌ران ، سیاسه‌مه‌داران و ، پاریزه‌رانی مافی مرۆڤ و، رۆژنامه‌وانان.
له شه‌ڕیشدا ده‌وله‌تی تورک هه‌موو پێوانه‌کانی شه‌ڕی به‌زاندووه و دوایین جار له رۆبۆسکی 35 که‌سی سیڤلی کۆمه‌ڵکوژ کرد.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌ری که‌جه‌که مۆراد کارایلان هه‌موو ئه‌وانه وه‌ک پارچه‌یه‌ک له نه‌خشه‌ی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری ده‌بێێنێ ،و ده‌لێ ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و شه‌ڕه ئۆجالانه.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد کارایلان رایگه‌یاند که که له دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد شه‌رێکی سه‌رتاسه‌ری ده‌ستپێکراوه ، ئۆجالان ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و شه‌ره‌یه و زیاترین شوێن که هێرش و گوشاری له‌سه‌ره ئیمرالیه .
کارایلان ده‌لێ ، بۆ راده‌ستکردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد ، ده‌وله‌تی تورک ئیمرالی کردۆته ئامانجی شه‌ری سه‌رتاسه‌ری و ، ڕاشیگه‌یاند که 20 رۆژ سزای ژۆری تاکه‌که‌سی له زیندانی ئیمرالی بۆ ئۆجه‌لان براوه‌ته‌وه و له‌دژی بابه‌تی ئیمرالی و ئۆجه‌لانیش به‌رخودانی ده‌کات.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد کارایلان ڕایگه‌یاند که کۆمه‌لکوژی رۆبۆسکی و گۆشه‌گیری ئیمرالی به‌هه‌مان ئامانج کراوه و ، له به‌رانبه‌ر هه‌ر دوو هێرشه‌که‌ش به‌رخودانی نیشان درا ، خۆبه‌خۆ هه‌ردوکیان په‌یوه‌ستن به‌یه‌که‌وه.
کارالان وه‌ها درێژه‌ی به لیدونکه‌ه‌ی دا.
ئه‌گه‌ر رێبه‌رمان له ئیمرالی هه‌نگاو بۆ دواوه بنێ ده‌وله‌تی تورک زیاتر هیرش له دژی گه‌لی کورد ئه‌نجام ده‌دا . ئه‌گه‌ر گه‌له‌که‌مانیش هه‌نگاو بۆ دواوه بنێن و بێده‌نگ بن ، ئه‌وکات ده‌وله‌ت رێبه‌رایه‌تیمان زیاتر گه‌مارۆ ده‌دا و هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانمان لێ زه‌وت ده‌کات.
ده‌وله‌ت ده‌یه‌وێ هه‌نگاوی پاشه‌وپاش به ڕرێبه‌رمان بنێ به‌لام ئه‌وه هه‌رگیز پێک نایه‌ت ، ویستیان هه‌مان رێباز له‌سه‌ر گه‌لی کورد تاقی که‌نه‌وه به‌لام سه‌رنه‌که‌وتن ، له‌دژی گوشه‌گیری ئیمرالی و کۆمه‌لکوژی رۆبۆسکی ، گه‌لی کورد هه‌تا ئه‌مرۆش له سه‌رپێن . ئه‌وه‌ش دێته واتای ئه‌وه‌ی که گه‌لی کورد بێزار نه‌بووه و خۆراگری ده‌کا و له به‌رزترین ئاست دا خاوه‌نداری له شه‌هیدانی رۆبۆسکی ده‌کا.
موراد کاریلان وتیشی گه‌لی کورد به خۆراگریان نیشانیان دا که یه‌کیه‌تی نه‌یه‌وه‌ییان به‌دل و گیانه‌وه خستوه‌ته رۆژه‌ڤه‌وه.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که ده‌لێ ده‌وله‌تی تورک دیسان ویستی ته‌سلیمکاریمان به‌سه‌رمان دا بسه‌پێنێ پارچه پارچه و بیزار کا به‌لام سه‌رنه‌که‌وت و ، بۆیه هه‌ر له‌شاره‌کانه‌وه بگره تا به‌ندیخانه‌کان و ، چیاکان تیكۆشان به جۆشه‌وه به‌رده‌وامه.
کاریلان راشیگه‌یاند که ده‌وله‌تی تورک به‌هێرشی سه‌رتاسه‌ری ده‌یه‌وێ سیاسه‌تی کورد پارچه بکا و لاوازی بکات و ته‌سلیمکاری به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ. بۆ ئه‌وه‌ش به‌رخودانی گه‌لی کورد له زیندانه‌کانه‌وه بگره تا چیاکان له‌مه‌یدانه‌کانی کوردستان بگره تا وڵاتانی جیهان به‌رده‌وامه.
بۆ ئه‌وه‌شه کارایلان ده‌لێ ئه‌و سه‌لمنێنه‌ره که سیاسه‌تی ئاکه‌په وه‌ک ئه‌وانی پێش خۆی سه‌رکه‌وتوو نابێ و تێک ده‌شكێ.
کارایلان رایگه‌یاند که گه‌ریلا له قۆنا‌غی رابردوودا به‌رخودانێکی مه‌زنیان نیشان دا و به بیری هێنایه‌وه که ده‌وڵه‌تی تورک و چاپه‌مه‌نیه‌که‌ی به ئامانجی خه‌ڵه‌تاندنی کۆمه‌ڵگه له به‌ارمبه‌ر هێزه‌کانی گه‌ریلا شه‌رێکی سایکۆلۆژی به‌رێوه‌ده‌به‌ن و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش وتی:
ئه‌وان وایان حساب کرد که له سالی 2011 دا هێزی گه‌ریلا له‌ناوبه‌رن ، ویستیان وه‌ک کۆمه‌ڵکوژی تامیلیه‌کان بکه‌ن به‌لام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ، بێ گومان له‌م قۆناغه‌اد هه‌ندێ که‌موکوڕی گه‌ریلاش هاته ئاراوه به‌لام به گشتی به‌رخودانێکی مه‌زن هاته ئاراوه ، له‌و به‌رخودانه‌دا هه‌ڤاڵمان رۆسته‌م ، چیچه‌ک ، عه‌لیئ شێر ، رۆزارین ، سمکۆ ، روکه‌ن ، بروسک و زۆر قه‌ره‌مانی دیکه ژیانیان له ده‌ستدا. له 14 ته‌موز به دواوه ده‌بینین که له کرده‌یی دا گه‌ریلا هه‌نگاوی سه‌رکه‌وتووی نا ، نه‌خشه‌ی شه‌ڕی ده‌وله‌تی تورک پوچ کرایه‌وه.
کاریلان مانگرتنی گیراوانی زیندانه‌کانی وه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندن:
سلاو له دیلانه‌ی ئازادی و شؤرش ده‌که‌م که به ته‌واوی ده‌سپێشخه‌ری خۆیان ئه‌و بریاری مانگرتنه‌یان داوه ، زیندان جارێكی تر خاوه‌نداری له به‌رخودانی مه‌زلوم دۆغان ، که‌مال پیر ، مه‌مه‌د خه‌یری دورموش ، عاکف یڵماز ، عه‌لی چیچه‌ک ، فه‌رهاد قورتای کرده‌وه ، ئه‌و چالاکی مانگرتنه هێزێکی مه‌زن ده‌داته تێکۆشانی گشتی.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد کارایلان قڕکردنی و گرتنه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاند و ، سه‌رنجی بۆ سه‌ر گرنگی به‌رگری له‌خۆکردن به کوردی له دادگاکان دا وه‌ک پێوه‌رێكی وڵاتپارێزی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
کارایلان له‌وه زیاتر چوو و وتی نه‌ک ته‌نیا کادێرانی رێکخستنه‌کانمان به‌ڵکو هه‌موو وڵاتپاێزان له هه‌رکوێیه‌ک بن نه‌ک ته‌نیا له دادگاکان له هه‌موو ده‌ڤه‌رێک به زمانی کوردی قسه بکه‌ن و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌وله‌ت ببڕن ، قسه کردن به کوردی هه‌لوێستێكی نه‌ته‌وه‌ییه و ده‌بێ هه‌موو که‌سێ داکۆکی له هه‌لوێسته نه‌ته‌وه‌ییه بکات.
کارایلان له هه‌مان لێدانی دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که خوێنی ئه‌و لاوه کوردانه‌ی کۆمه‌ڵکوژ کراون به فیرۆ ناچێ و تۆله‌یان ده‌که‌نه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ش له سالی 2012 دا ده‌ست به هه‌لمه‌تێکی نوێ ده‌که‌ن و ده‌لێ سالی نوێی 2012 سالێکی ستراتیژیه و ، سالی چاره‌نوسه ، سالی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه ، سالی ئازادی ریێبه‌ررمان ، گه‌له‌که‌مان و هه‌موو گیراوانی ئازادیه ، بۆ ئه‌وه‌ش چی له ده‌ستمان ده‌یکه‌ین.