چالاکیه‌کان له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی رۆبۆسکی له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ولات به هه‌موو جێیه‌ک دا بڵاو ده‌بێته‌وه.
له شارۆچه‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش کۆمه‌لکوژی ڕۆبوسێکی به‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری شه‌رمه‌زار کرا.
له کۆبوونه‌وه‌که که زیاتر له سه‌د که‌س ئاماده بوون هه‌ریه‌که له دوکتور حه‌کیم ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاماده‌کار و عه‌بدولوه‌هاب ئه‌حمه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی شه‌هیدانی په‌چه‌ده‌که وته‌یان پێشکه‌ش کرد.
له وته‌که‌دا دکتۆر حه‌کیم ئاماژه‌ی به کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم کرد و وتی ئاکه‌په له‌مرۆدا درێژپیده‌ری ئه‌و سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژکاریه‌ی ده‌وله‌تی تورکه له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد.
ئاماژه‌ی به داوای لێبه‌وردنه‌که‌ی ئه‌رۆدغان کرد له سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم و وتی وێرای ئه‌و داوای لێبوردنه به‌لام ئاکه‌په ئه‌مرۆ گه‌لی کورد کۆمه‌ڵکوژ ده‌کات.
بۆ ریسوا کردنی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌بێ هێزه سیاسه‌یه‌کان له پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه بکه‌ن و هه‌لوێستی له دژ نیشان بده‌ن
هه‌رچی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی په‌چه‌ده‌که عبدلوه‌هاب ئه‌حمه‌ده وتی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی کراوه.