لاوانی کورد له شاری ستراسبۆرگی فه‌ره‌نسا ، بۆ سه‌رنج ڕاکێشانه سه‌ر گۆشه‌گیری ئیمرالی باره‌گای کانال 3ی ته‌له‌فزۆنی فه‌رنسایان داگیری کرد.
لاوان ڕایانگه‌یاند:
چالاکیه‌که‌یان بۆ شه‌مه‌زارکردنی گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجالان و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قڕکردنی ئه‌نجام داوه.
لاوانی چالاکگه‌ر ،له‌به‌رپرسانی کانل 3 فه‌ڕه‌نسی کۆبونه‌وه و له سه‌ر گۆشه‌گیریه‌که و هێرشه‌کانی ده‌وله‌تی تورک زانیارایان دانێ .
له لایه‌کی دیکه‌وه ، هه‌ر دوێنیش له شاری زورخی سویسراش ، ژنانی کورد له چالاکی دا بوون.
ژنان له دژی گۆشه‌گیری ئیمرالی و هیرشه‌کانی حکومه‌ت و ده‌وله‌تی تورک ناره‌زایه‌تیان نیشان دا و سیاسه‌تی شه‌رخوازانه‌ی ئاکه‌په‌یان رسوا کرد
له‌دژی گۆشه‌گری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجالان و هێرشه‌کانی حکومه‌تی ئاکه‌په له‌سه‌ر گه‌لی کورد ، بزوتنه‌وه‌ی ژنی ئازد و دیموکرات ، هه‌ڵمه‌تێکی به‌ناوی '' بۆ ئازادی ئۆجالان ، ئێمه کۆتایی به قڕکردنی سیاسی ده‌هێنین '' ، راگه‌یاند
گۆشه‌گیری دژواری سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجالان له 148 مین رؤژی دا به‌رده‌وامه و هاوکاتیش ئۆه‌پراسیۆنه‌کانی قڕکردنی سیاسی کۆتای‌یان نایه‌ت و ڕۆژانه کوردان ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌کان ده‌کرێن.
له پاش که‌مپینه‌که‌ی کۆما ژنانی بڵند که‌ژه‌به ، بزوتنه‌وه‌ی ژنی ئازاد و دیموکراتیش به ئامانجی تێکشکاندنی گۆشه‌گیری ئیمرالی و ئازادی کردنی ئۆجالان هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ست پێ کرد و رایانگه‌یاند.
بزوتنه‌وه‌که ڕایگه‌یاند:
گه‌لی کورد ئیراده‌ی سیاسی و ناسنامه‌ی خۆی به ئۆجالان ئافراند و به‌رێبه‌رایه‌تی ئه‌و شکشتی به سیسته‌می نکۆلی و پاکتاوکردنی گه‌لی کورد هێنا و ده‌ڵیت:
ئێمه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی ژنی ئازاد و دیموکراتی ، به باوه‌ڕبوون به ئازادی راستینه و حه‌قیقه‌ت ، که‌مپینی '' بۆ ئازادی ئۆجالان ، ئێمه کۆتایی به قڕکردنی سیاسی ده‌هێنین '' ده‌ست پێ ده‌که‌ین و هیواداراین که هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان پشتیوانی جه‌ماوه‌ری لێ بکرێت بگاته ئامانجه‌که‌ی که ئازدی ئۆجالان و نه‌هێشتنی قڕکردنی سیاسی و هێنا ئارای ئشتیه‌یه‌کی ئابڕومه‌ندانه‌یه.