یه‌کینه‌کانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس له یه‌ک کات دا له شاره‌کانی سته‌مبوڵ ، ئیزمیر ، ئه‌نکه‌ره ، ره‌حا ، ئامه‌د و وان دایان به‌سه‌ر ماڵ و نوسینگه‌کانی ئاژانسی ده‌نگوباسی دیجله و پۆلیسی پشکینینی ئه‌نجام دا و ، به‌گشتی 30 رۆژنامه‌وان و په‌یامنێریان ده‌ستگیر کرد.
له‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی تا ئیستا گیراون فاتمه کۆچاک ، چاغداش کاپلان ، ئومه‌ر چه‌لیک ، ره‌مه‌زان په‌ک ئوز ، زوهال ته‌کینه‌ر ، له ئه‌نکه‌ره که‌نان کرک کایا ، له ره‌حا سدیق تۆپاڵ ئۆغلو ، له ئامه‌د سه‌میحه ئالانکوش ، رۆژنامه‌وان ئه‌رتوش بۆزکوش ، له وان ئه‌ڤرم که‌په‌نه‌ک ده‌ستگیر کران و ، ده‌رباره‌ی پشکینینی نوسینگه‌کان بڕیارێکی نهێنی هه‌یه و ، هۆکاره‌که‌ی تا ئیستا نازانرێ.
هاوکات پۆلیسی ئاکه‌په په‌لاماری نوسینگه‌ی ئه‌سته‌مبولی ئوزگور گوینده‌می دا و ، چون و هاتن له شه‌قامه‌کانی ده‌چێته‌وه سه‌ر نوسینگه‌کان قه‌ده‌غه کران و ، خه‌باتکار و ، هه‌والێنێرانی ئاژانسی دیجله له ده‌ره‌وه ماون و ناتوانن بچنه ناو نوسینگه‌کانیان و پشكینینی پۆلیس تا ئیستاش به‌رده‌وامه.
پۆلیس ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه و ، که‌ره‌سته‌ی ناو نوسینگه‌کان دا.