له گه‌ڕه‌کى شێخ مه‌قسودی حه‌له‌ب رێکخراوی بنه‌ماڵه‌ی گیراوان ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی سوریا و رۆژئاوای کوردستان و بۆ ره‌وشی گیراوان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان رێکخست. بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد که گیراوان مانیان له خواردن گرتووه.
کۆبوونه‌وه‌که به به‌شداری ده‌یان بنه‌ماڵه ده‌ستی پێ‌کرد،
له‌سه‌ر ناوی بنه‌ماله‌کان غه‌ریب حه‌سۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وتی:
ئێمه ئه‌مڕۆ لێره کۆبووینه‌ته‌وه ره‌وشی سیاسی سوریا و رۆژئاوای کوردستان و ره‌وشی گیراوانی خۆمان هه‌ڵبسه‌نگێنین بۆیه گه‌لی کورد به قۆناغێکی گرنگدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌کان ده‌رباره‌ی ره‌وشی رۆله‌کانیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد که گیراوانمان ئه‌مڕۆ له ره‌وشێکی دژوار‌دا ده‌ژین، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه کرد که پێویسته گیراوانمان ئازاد بکرێن و ره‌وشی رێبه‌ری ئێمه رێبه‌ر ئاپۆ باش بکرێت و ئازاد بکرێ.