له 25 مژداری دا ژنانی به‌ندکراویش له یاد نه‌کرا .
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژنانی باتمان ، بۆ ژنانی بندکراوی شاره‌که‌ی پۆست کارتیان ره‌وانه کرد .
ژنان به‌ره‌و پۆسته خانه‌ی ناوه‌ندی به‌رێکه‌وتن و له‌میانه‌ی چالاکیه‌که‌دا لێدوانێک دا ، داوایان کرد که ژنانی به‌نداکراو ئازاد بکرێن .
له ناوچه‌ی سه‌ریکانی ره‌حاش ئه‌نجومه‌نی ژنانی ناوچه‌که له‌به‌رده‌م باره‌گای به‌ده‌په کۆبوونه‌وه و لێدوانێکی دا و پاشان به‌رێپێوانیک به‌ره‌و پۆسته‌خانه چوون و بۆ به‌نداکراوان پۆست کارتیان ره‌وانه کرد .
ئه‌مه‌و زانرا که له له شاری سێرت ، له 26 ئه‌م مانگه و له ئامه‌د له 25 مژدار و هه‌روه‌ها له بایزد و نوسیه‌بینیش له‌لایه‌ن ژنان چالاکی هاوشێوه‌یه ئه‌نجام ده‌درێن .
پیاوانیش له دژی زهنیه‌تی سه‌رده‌ستی پیاوسالاری ناره‌زایه‌تیان نیشان دا.
خه‌باتکارانی پیاو له ناوندی چاندی به‌هاری شاری ئێلح ، به دروشمی نا بۆ توندوتیژی سه‌ر ژنان ،به بۆنه‌ی 25ی مژداره‌وه لێدوانێکیان دا.
لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌که له به‌رده‌م باره‌گای ناوه‌ندی به‌هاردا و وێرای خه‌باتکارانی ناوه‌نده‌که ، به‌رێوه‌به‌رانی به‌ده‌په‌ی شار و ناوچه‌کان ، سه‌رۆکی لقی ئێلحی سه‌ندیکای گه‌نه‌ل ئیش و نوێنه‌رانی کوردی ده‌ر و ئه‌نجومه‌نی شار ئاماده بوون.
له لێدوانه‌که دا ، ڕاگه‌یه‌ندرا:
به ئامانجی شه‌رمه‌زارکردنی زهنیه‌تی سه‌رده‌ستی پیاوسالاری لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌که ڕێکخراوه و هاوکات سه‌رنج ڕاده‌کێشته په‌ره‌سه‌ندی توندوتیژی و ده‌ستدرێژیه‌کانی سه‌ر ژنان.
هاوکات ، یاساکانی ده‌وله‌تی تورک به هانده‌ری توندتویژیه‌کان به‌ناو کران و داوا کرا سه‌رراست بکرێنه‌وه.
له شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ،ژنان له سه‌ربانگه‌وازی یه‌کێتی ستار به بۆنه‌ی 25 مژداره‌وه ڕپیوانیکیان ئه‌نجام دا.
له خۆپیشاندانه‌که دا که زیاتر له هه‌زار ژن به‌شداریان تێدا کرد ، ژنانی کورد ئالا و هێماکانی کوردان و وێنه‌کانی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجالانیان به‌رز کرده‌وه.
ژنان ، لافیته‌یان به‌رز کرده‌وه که له سه‌ر نوسرا بوو ، ژن سه‌رچاوه‌ی ئازادیه ، با توندتوتیژی و سته‌می سه‌ر ژنان کۆتایی بێت ، ئازادی ژن پێوه‌ره بۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌لگه و هاوکات چه‌ندین دروشمیشیان وته‌وه.
پاشان ، ژنان چالاکی دانیشتنیان ئه‌نجام دا و دواتر به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی ستار خوێندرایه‌وه و تێیدا،
یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختکردوانی ژن به‌رز ڕگیرا و سه‌رکۆنه‌ی سه‌ته‌م و گوشار و توندوتیژی سه‌ر ژنان کرا و راگه‌یه‌ندرا :
ژنان به خوێن و گیانیان له دژی زهنیه‌تی پیاوسالاری و ده‌ستدرێژی و توندوتیژی وه‌ستانه‌وه وه‌ک نمونه‌ش ، ژنانی وه‌ک ، زنوبیا ، هیبوشیا ، له‌یلا قاسم ، شیلان کۆبانی ، برواری هێنایه‌وه که له‌و پێناوه دا ژیانیان به‌خشی.
یه‌کێتی ستار داوای له ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد ، یه‌کگرن و خۆرێکخسته بکه‌ن بۆ ڕزگار بوون له نایه‌کسانی و توندتیژی په‌یڕه‌وکراوی سه‌ریان.هه‌روه‌ها پێویسته له سه‌ر هه‌موو ژنانی سوریش تێ‌بکۆشن بۆ ئازادیان و تا ئه‌و کاته‌ی ڕژێمێکی دیموکراتی هه‌ڵده‌بژێردێت که به‌ده‌ستور دان به مافه‌کانی ژن دا بنێت.
به بۆنه‌ی 25 مژدار ڕۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی سه‌ر ژنان ، له شاری حه‌له‌بی سوریاش ژنانی کورد له چالاکی مانگرتن دا بوون.
مانگرتنه‌که که له گه‌ره‌کی شێخ مه‌قسودی شاره‌که به‌ڕیوه‌چوو ، له لایه‌ن یه‌کێتی ستاره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا و ده‌یان ژن به‌شداریان تێدا کرد .
ژنان لافیته و وێنه‌ی گیراوانی ژنیان به‌رز کرده‌وه و له دژی توندوتیژی دروشمیان وته‌وه.
مانگرتنه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک ریزگرتن ده‌ستی پێ کرد و پاشان وته‌ی یه‌کێتی ستار له لایه‌ن روناهی دلیله‌وه پێشکه‌ش کرا.
ده‌لیل رایگه‌یاند:
ژن شاده‌ماری ژیانی کۆمه‌ڵگه‌یه ، به‌لام کۆمه‌له‌گه به لاواز لێ ده‌ڕوانێت و سته‌می له‌به‌رامبه‌ر دا ده‌کات و ئه‌وه‌ش له کاتێک دایه ژن به‌خۆی کۆمه‌لگه‌یه.
پاشان ، وته‌کانی ده‌زگای بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و دایکانی ئاشتی پێشکه‌ش کران و تێیاندا ئاماژه به گوشاره و توندوتیژی سه‌ر ژنان درا و جه‌خت له سه‌ر گوردان به تێکۆشان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زهنیه‌تی پیاوسالاری و توندوتیژی سه‌ر ژنان کرایه‌وه.