کچانی گه‌نج له دژی توند و تیژی سه‌ر ژنان له هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
زیاتر له سه‌د ژن له هه‌ولیر ریپێوانه‌که‌یان به دروسمی نا بۆ کۆمه‌ڵکوژی ژنان به‌رێوه‌برد و ، یادی رۆژی 25 مژدار ڕۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند و تیژی سه‌ر ژنان کرایه‌وه و ، ناره‌زایی له دژی کوشتنی ژنان و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی توند و تیژی سه‌ر ژنان نیشان درا.
ژنانی گه‌نجی ولاتانی کوردستان ریپێوانه‌که‌یان رێکخست.
رێپێونه‌که له زانکۆی سه‌لاحه‌دینه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ، تا به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر یه‌ک دروشمی ژن ژیان ئازادی ، بژی تێکۆشانی ژنی کورد ، ، تا ژنان ئازاد ده‌بن ده‌ست له‌م دۆزه به‌رناده‌ین ، وترایه‌وه.
گروپێکی کچانی گه‌نج له رێزی پێشه‌وه‌ی رێپێوانه‌که‌دا به ده‌ف لێدوان پێشه‌نگیان بۆچالاکیه‌که ده‌کرد.
له رێپێوانه‌که‌دا وێنه‌ی قوربانیانی توند و تیژی و پۆسته‌ری ئه‌و ژنه گه‌ریلایانه‌ی به‌رز کرده‌وه له ئه‌نجامی هێرشه دڕدانه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک له‌م دواییه‌دا ژیانیان له ده‌ستدا.
له‌وێ جوان کوردستانی لێدوانه رۆژنامه‌که‌ی خوینده‌وه و تێکۆشانی ژنانی کوردی له دژی توند و تیژی به بیر هێنایه‌وه.
جوان کوردستانی سه‌رنجی بۆ سه‌ر گۆشه‌گیری توندکراوی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد عبدولا ئۆجالان راکیشا و گۆشه‌گیری ئیمرالی شه‌مه‌زار کرد.