گه‌لی کورد دۆستێکی دێرینی دیکه‌ی له ده‌ست دا.
ئه‌مرۆ خاتو دانیال میته‌رانی دۆستی کورد و هاوسه‌ری سه‌رۆکی پێشوی فه‌ره‌نسا فرانسوا میته‌ران کۆچی دوایی کرد.
میته‌ران له ته‌مه‌نی 17 ساڵی وه‌ک چالاکێک له دژی هێرشی نازیه‌کان وه‌ستایه‌وه و له پێناو ئازادی فه‌رنسا دا چووه ڕیزی پارتیزانه‌کانه‌وه.
دانیاڵ میته‌ران له پاش کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی هه‌له‌بجه و کۆڕه‌وه‌که‌ی گه‌لی کورد چوو بوو باشوری کوردستان ،به‌و شێوه‌یه‌ش وێرای هه‌ڵوێستی مۆڤانه‌ی هه‌وڵوێستی سیاسیی نیشانی هه‌موان دا.
خاتوو دانیاڵ میته‌ران ، که ناوی ته‌واوی دانیال ئه‌مینیه‌ن ئیزابێل گوزه، له رێککه‌وتی 29ی ئۆکۆبه‌ری ساڵی 1924ی سه‌ده‌ی ڕابردوو له شاری ڤه‌ردونی ڕۆژهه‌لاتی فه‌رنسا له دیک بووه و له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌کی چه‌پی رادیکاڵ دا مه‌زن بووه.
له شه‌ڕی دووه‌می جیهانی دا و له ته‌منی 17 سالی دا وه‌ک چالاکێک له دژی هێرشی نازیه‌کان وه‌ستایه‌وه و له پێناو ئازادی فه‌رنسا دا چووه ڕیزی پارتیزانه‌کانه‌وه.
له سااڵی 1944 دا ، له‌گه‌ل هه‌ڤاڵ و هاوخه‌باتی خۆی فرانسۆ میته‌رانی ناسی و پاشان پێکه‌وه ژیانی هاوسه‌ریان پیک هێنا.
له‌پاش خه‌بات و به‌رخودان و شه‌ڕی دژی نازیه‌کان ، دانیال میته‌ران شایه‌نی میداڵی به‌رخودان بینرا.
میته‌ران هه‌میشه ده‌یگوت ئازادی تێکۆشانه و ئه‌و گوته‌شی مۆری له ژیانی ڕۆژانه‌ی ده‌دا ، نه‌ک منداڵ ، نه هاوسه‌ره سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی نه‌یان توانی بۆ ساتێکیش ئه‌و له تێکۆشان دروو بخه‌نه‌وه.
خاتوو میته‌ران ده‌یوت ، ئێمه له سه‌رده‌می دیکتاتۆری پاره و بازرا دا ده‌ژین و هه‌میشه باوه‌ڕی به جیهانێکی باشتر بوو بۆ مرۆڤه‌کان.هه‌ر بۆیه پشتیوانی له کورد و گه‌لانی بنه‌ده‌ست و گه‌ریلاکانی مارکسیستی سلڤادۆر و زاپاتیسته‌کانی مه‌کسیک ده‌کرد .
به‌لام جێی له لای کورد هه‌میشه جیاواز بوو.
دانیال میتران ده‌ه‌یگوت کوردستان ولاتی دووه‌مینمه.
له سالی 1988 دا کاتێ هه‌له‌بجه به‌ر بۆمبی کیمیاوی درا رای گشتی جیهانی بێ ده‌نگ بوو به‌لام یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی ده‌نگی له ئاست ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه به‌رز کرده‌وه دانیال میتران بوو،.
دوای ئه‌و کۆمه‌لکوژیه چووه سه‌ردانی گه‌لی کوردی باشور کاتێ کۆچبه‌ری باکوری کوردستان ببون ، بۆ هاوکاری کردنیان هه‌لمه‌تێكی به‌ریوه‌برد ، نه‌ک ته‌نیا به هه‌لویستی مرۆیی به‌لکوی هه‌لویستی سیاسی زۆر ڕوون بوو.
له‌سه‌ر خوانێک له‌گه‌ل تورگوت ئۆزال و سه‌مرا ئوزالی هاوسه‌ری ، سه‌مرا ئوزال پێی گوت ئیدی پرسی کورد له‌تورکیا نه‌ماوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دانیال میتران وه‌لامی دایه‌وه وتی چۆن وا ده‌بێ له ماله‌که‌ی ئیمه‌دا هه‌موو شه‌و پرسی کورد هه‌یه چۆن له تورکیای نیه.
میتران له هه‌ر ده‌رفه‌تێک دا ده‌یگوت ده‌بێ پرسی کورد به دیموکراسی چاره‌سه‌ر بکرێ
کاتێ رێبه‌ری گه‌لی کورد عبدوڵا ئۆجالان له سالی 99 دا له‌رۆما بوو میتران ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌ک ده‌رفه‌تێکی مێژوویی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌لسه‌نگاند و ، له لێداونێكی رۆژنامه‌وانی که له رۆما رێکخرا ده‌یگوت هه‌موو کورد و ئۆجالان له دلی ئێمه‌دان ، من بۆ تێکۆشانه‌که‌یان دێمه سه‌رشه‌قام ، ئۆجالان تیرۆریست نیه ، ئه‌و تێکۆشه‌رێکی ئازادیه.