هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په گوڵته‌ن کشاناک ، له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ پارته‌که‌ی دا له په‌رله‌مانی تورکیا ، سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر گرتنه‌کانی ئه‌م دوایه و ئه‌مرۆ که زیاتر پارێزه‌رانی بیرۆری حقوقی سه‌ده و پاڕیزه‌رانی رێبه‌ری گلی کورد عه‌بدولا ئۆجالانی گرته‌وه.
کشاناک رایگه‌یاند:
ئه‌و گرتانه ته‌نیا یه‌ک ناوی هه‌یه ، ئه‌ویش فاشیزمه و وتی:
به ئۆپه‌راسیۆن به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت ،تورکیا به زهنیه‌تی چاخه‌کانی ناوین به‌رێوه برێت.
کشاناک به‌بیریشی هێنایه‌وه که ئه‌وه دوو ساڵ و نیوه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه دا ، مرۆڤه‌کان ده‌گیرێن و هه‌لومه‌رجی به‌رگری له خۆکردنیشیان له ئارادا نه‌هێشت.
هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په گوڵته‌ن کشاناک ڕایگه‌یاند:
ئۆپه‌راسیۆنه‌رکان ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن خودی سه‌ررۆک وه‌زیرانه‌وه داده‌رێژرێن وبه‌رێوه‌ده‌برێن و له باره‌شه‌وه به‌م شیوه‌ی ناره‌زایه‌تی نیشان دا:
من ده‌زانم که سه‌رۆک وه‌زیر له ئه‌نکه‌ره لیستی ناردووه ، به ئۆپه‌راسیۆنیش ده‌یه‌وێ ئه‌و پیلانه پێک بینێ، دوینیێ جارێکی تر له‌گه‌ل وه‌زیره‌کانی کۆبۆوه ، له‌وێ ده‌لێ ده‌یانگرین به‌لام دیسان کۆنگره ده‌به‌ستن و کاری خۆیان ده‌که‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌لێ ده‌بێ شتێک بکه‌ین و گرتنه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه ئه‌نجام درا . ده‌بێ سه‌رۆک وه‌زیر له یادی نه‌چێ که ئه‌و کرده‌وانه‌ی قات به قاتی بۆ سه‌ر خۆی ده‌گه‌رێته‌وه ، واته‌که‌ی له سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن دا خنکانه ، شتێکی که پێشتر به‌ره‌و ڕووی بۆته‌وه ئه‌وه‌یه ، سه‌رۆک وزیری به‌رێز مرۆڤ به زوڵم ئه‌به‌دی نابێ.
کشاناک له قسه‌کانی دا له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قڕکردنی سیاسی باسی رۆلی ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکی کرد و ، رایگه‌یاند که به هه‌لمه‌تی درۆ و ، ڕه‌شکردن و چه‌واشه‌کاری ده‌یانه‌وێ ئه‌و گرتنانه ڕه‌وا نیشان بده‌ن.
هاسه‌رۆکی به‌ده‌په وه‌لامی تۆمه‌تباریه‌کانی وه‌زیری ناوخۆی تورک ئیدریس نه‌عیم شاهین بۆ پرۆفیسۆر بوشرا ئه‌رسانلی دایه‌وه و وتبوی بۆ هۆکاری گرتنه‌که‌ی ده‌بێ مرۆڤ له رابردووی ژیانی بڕوانێ.
کاشاناک له‌سه‌ر ئه‌وه وتی:
ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌رسانلی گرتووه رابردوویان دزی ، تاڵانکاری و ، وێرنکاریه ، ئه‌مرۆش درێژه‌ی پێده‌ده‌ن ، ئێمه دزی و تاڵانکاریمان نه‌کردووه ، پرۆفیسۆر بوشرا ئه‌رسانلی به دوای یه‌کسانی و دادوه‌ریه‌وه بوو بۆیه گیرا ، به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌وه تاوان بێ ئێمه درێژه به‌و تاوانه ده‌ده‌ین ئیمه به تیکۆشانمان و ژیانی ڕابردومان سه‌ربه‌رزین.