سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوبه‌ری که‌جه‌که موراد کارایلان له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان دا دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ، به‌تایبه‌تی پێشکه‌وتنه‌کانی سوریای هه‌لسه‌نگاند و وتی:
هه‌رچه‌نده هێزی ده‌ره‌وه بیانه‌وێ ده‌ست له‌سوریاش وه‌رده‌ن به‌لام رۆژی گه‌یشتن گه‌لان به دیموکراسی ڕاسته‌قینه نزیکه ، کورد پێشه‌نگایه‌تی ئه‌وه ده‌که‌ن.
کارایلان به‌بیری هێنایه‌وه که سوریا پێشکه‌وتنی به‌په‌له به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێ ، شانبه‌شانی پێشكه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه ، سه‌رنجی بۆ سه‌ر ده‌رفه‌تی مێژوویی بۆ کوردان له رۆژئاوای کورستان راکیشا و وتی:
گه‌لی کورد له رۆژئاوای کورستان گه‌لێکی وڵاتپارێز و ، فیداکاره ، رێکخستنبونی کوردان له‌وێ کاریگه‌ری به‌سه‌ر سیسته‌مه‌وه ده‌بێ ، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستی به یه‌کێتی ، سیاسه‌تی هاوبه‌ش و ، ستراتیژیه‌کی گشتی هه‌یه ، به‌لام وا دیاره که هه‌ندێ گه‌مه‌ش له‌ئارادان ، له پشت په‌رده‌ی ئه‌و گه‌مانه‌وه هه‌ندێ هێز هه‌ن.
کارایلان ڕیگه‌یاند که تورکیا و ئاکه‌په به‌تایبه‌تی له هێزانه‌ن که ده‌ست له سوریا وه‌رده‌ده‌ن ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی دامه‌زراو له تورکیا ، دیدێکی جیاوازتری له رژێم له به‌رمبه‌ر کورد نیه ، هه‌ندێ پارتی کوردیش له نێویدان له ژێر کاریگه‌ری ئاکه‌په‌دان.
کارایلان له درێژه‌ی هه‌لسه‌نگاندنه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به چه‌ند خالێکی گرنگ کرد:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له ژێر چه‌تری ئاکه‌په بێته ده‌رچێ ، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی رێنمایی بۆ دیموکراسی چیه ؟ جێێ کورد له نێو ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا چیه ؟ ڕوون نیه ، هه‌ر وا ده‌چێ له ئه‌سته‌مبول ده‌چی به‌شداری کۆنفرانسێك ده‌بی ، ئه‌سته‌مبول پێنج سه‌د ساڵه ناوه‌ندێکی داگیر کردنی کوردستانه ، تۆ پشتی خۆت بده‌ینه ئه‌وێ چۆن ده‌توانی خزمه‌ت به کوردستان بکه‌ی ؟ ده‌بێ گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوای کوردستان ئه‌و پارچه بونه‌ی سیاسه‌تی کورد قه‌بوڵ ناکات.
کارایلان رایگه‌یاند که ده‌سته‌ی ته‌نیسق له هه‌لوێستیان دا له به‌رامبه‌ر کورد له خالێکی باشدان ، بانگی له گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان کرد که له دژی سیاسه‌تی پارچه‌ی هه‌لویستی خۆیان نیشان بده‌ن له‌و باره‌یه‌وه وتی:
به‌رهه‌ڵستاکارانی کورد له سوریا ده‌بێ داکۆکی له هاوڵاتێتی ئازاد و پرۆژه‌ی خۆسه‌ری دیموکراتی بکه‌ن ده‌بێ زۆر به دیقه‌ت بکه‌ن که هه‌ڵه نه‌که‌ن.
کارایلان وتی که تا دێ دۆخی سوریا هه‌ستیارتر ده‌بێ ، شه‌ڕ و پێکادان له ئه‌نجامی هێرشی چه‌کداری بۆ سه‌ر خۆپیشاندانه مه‌ده‌نیه‌کان ڕووده‌ده‌ن ، ده‌بێ کورد یه‌کسه‌ر نه‌بنه لایه‌نێک ، ده‌بێ هێزی خۆی له‌وه‌دا به فیرۆ نه‌ده‌ن ، ده‌بێ پاراستنی جه‌وهه‌ری و چه‌مکی به‌رگری له خۆکردن به بنه‌ما بگرن.
وتیشی ده‌بێ کورد هه‌نگاوێكی ده‌ینێن بیری لێ بکه‌نه‌وه ، ده‌بێ بێ لایه‌ن بن ، ده‌بێ ده‌بێ په‌ره به به‌رگری له خۆکردن بده‌ن و ، سیاسه‌تیان ڕوون بکه‌نه‌وه.
کارایلان وه‌ڵامی شه‌ڕی تایبه‌تی مه‌دیاکانی تورکی دایه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندیان به ده‌سته‌لاتدارانی سوریاوه هه‌یه و وتی : ئه‌وه نه‌خۆشیه‌کی تورکیایه ، بانگه‌شه‌یه‌که به‌رهه‌می شه‌ڕێکی تایبه‌تیه و به‌رده‌وامی وه‌ک نه‌بوو حساب بۆ کردنمانه.
به‌لێ پێشکه‌وتنه‌کانی سوریا هه‌ر وه‌ک کارایلان ئاماژه‌ی پێ‌کرد زۆر به خێرایی ده‌گوزرێ ، کۆمکاری عه‌ره‌بی پێشنیاره‌که‌ی سوریای ڕه‌ت کرده‌وه.
هه‌ر ئه‌مرۆش هێرش کرایه سه‌ر باره‌گایه‌کی ناوه‌ندی پارتی به‌عسی ده‌سته‌لاتدار له دیمه‌شقی پایته‌خت.
سه‌رۆکی سوریا له‌چاوپێکه‌وتنێک دا رایگه‌یاند :
به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌ره‌نگاری و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاران و ئۆپۆزسیۆنی وڵات.
سكرتێری کۆمکاری عه‌ره‌بی نه‌بیل ئه‌لعرێبی له نامه‌یه‌کی دا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید موعه‌لیم داواكانی سوریای ره‌تكرده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی که پێشنیاره‌كانی سوریا ناوه‌ڕۆكی ئه‌ركی نێرده‌ی کۆمکار ده‌گۆڕێ.
کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌یه‌و‌ێ نێرده‌یه‌كی پێکهاتوو له 500 چاو‌دێر بۆ سوریا بنێرێ که دۆخی سوریا هه‌ڵبسه‌نگێنێ له کاتێکدا که کوشتن و بڕی که‌سانی سڤیل و توند و تیژی له‌و ولاته به‌رده‌وامه.
کۆمکاری عه‌ره‌بی له کۆبونه‌وه‌ی رابردووی خۆی دا ته‌نیا سێ رۆژ مۆڵه‌تی به سوریا دابوو که کۆتایی به توندوتیژیه‌کانی بینێ و ڕایگه‌یاندوو تا ئه‌و کاته‌ی که سوریا پابه‌ند ده‌بێت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپا له شاره‌كانی سوریا و گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا ده‌ست پێ‌بكا ، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که مۆڵه‌ته‌که تێپه‌ڕێ سوریا هیچ هه‌نگایکی نه‌نا.
کۆماری عه‌ره‌بی وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له دژی توند و وتیژیه‌کان ئه‌ندامێتی سوریای هه‌ڵپه‌ساردبوو .
ئه‌مه‌و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشکرایه سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌کی حیزبی به‌عس له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا.
دوو موشه‌ک له‌شوێنێکی نادیاره‌وه ئاراسته‌ی باره‌گایه‌کی سه‌ره‌کی حیزبی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار کراوه له دیمه‌شق.
ڕاگه‌یاندرا له‌دوای هێرشه‌که هێزه‌کانی ده‌وله‌ت گه‌مارۆی ناوچه‌که‌یان داوه‌و رێگا سه‌ره‌کییه‌کانیان داخست.
هه‌رچی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌ده له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌ندای تایمزی به‌ریتانی، رایگه‌یاندو که فشاره‌کان بۆ سه‌ر سوریا به‌رده‌وامه و ، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌ره‌نگاری و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاران و ئۆپۆزسیۆنی وڵات.
ئه‌سه‌د وتی هه‌ندێ روداوی نه‌خوازراو روده‌ده‌ن، ئه‌وه ته‌نها کاری که‌سانێکه نه‌وه‌ک ده‌وڵه‌ت، له‌هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا ناچار ده‌بین وه‌ک ده‌وڵه‌ت و له‌پێناو پاراستنی یاسادا مامه‌ڵه‌ی توند بکه‌ین.
هه‌ڵوێستی کۆمکاری عه‌ره‌بی شه‌رمه‌زار کرد و وه‌ک زه‌مینه‌یه‌کی ده‌بینێ بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له کاروباری ناوخۆی سوریادا و وشیاری دا له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێک له سوریا وه‌ک زه‌مین له‌رزه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵسه‌نگانده‌وه.
ئه‌سه‌د وتی به ته‌نها خۆم تا مردن به‌ره‌نگاری هێزی بیانی ده‌بمه‌وه‌و له‌دژیان ده‌جه‌نگم.