رێکخستنی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییی له دژی ئۆپراسیونه‌کانی قرکردنی سیاسی ئاکه‌په ناره‌زایه‌تی نیشان دا .
رێکخستنه‌که له نامه‌یه‌ک دا که ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دادی تورکی کردوه ده‌لێ :
ئه‌و گرتنانه نیگه‌رانی زۆری له ناو کۆمه‌لگا دا دروست کردوه و بۆیه ده‌بێ به زوترین کات گیراوانی سیاسی ئازاد بکرێن .
رێکخستنی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی لقی تورکیا ، نامه‌یه‌کی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد کرد و تیدا سه‌رنجی دایه سه‌ر ئۆپراسیونه‌کانی قرکردنی سیاسی که‌له سالی 2009وه به ناوی که‌جه‌که به‌رێوه ده‌برێ .
هه‌روه‌ها ئاماژه به گرتنی 42 که‌س له ناویان دا راغب زاراکۆلو و پروفیسۆر بوشرا ئه‌رسان لی ده‌دا و ئه‌وه وه‌ک به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی هه‌زاران که‌س به نموونه دێنێته‌وه .
له نامه‌که‌دا ده‌ستنیشان کرا که ئه‌و گرتنانه‌ی که به ناوی ئۆپراسیونه‌کانی دژ به که‌جه‌که به‌رێوه ده‌برێ نیگرانه‌ی له ناو کۆمه‌لگا دا دروست کردوه .
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی نامه‌که‌دا ره‌خنه له یاسای گوایا دژه تیرۆر ده‌گرێ و ده‌لێ :
له یاسادا ناوزه‌د کردنی تیرۆریزم به‌رفراوان و لاستیکیه و نه به‌پێی یاسای مافه‌کانی مرۆڤی و نێونه‌ته‌وه‌ییه . هه‌ر بۆیه ئه‌وه به‌پیی ئامانجه‌کانی سیاسه‌تی سه‌رده‌ست و ده‌سه‌لاتداری ئاماده کراوه . بۆیه ئه‌و خاله‌ی که تاوانی ئه‌ندامیه‌تی رێکخستنی تیرۆر شرۆڤه ده‌کا ، ده‌توانن خراپ به‌کاری ببه‌ن .
رێکخستنی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییی له کۆتایی نامه‌که‌ی دا بانگ له وازه‌رتی دادی تورکیا ده‌کا، که هه‌موو ئه‌و دۆزانه‌ی که له چۆارچێوه‌یه‌ی بابه‌تی تیكۆشانی دژه تیرۆر دا ئاماده‌کراوه، به‌زووترین کات چاوخشاندنه‌وه‌ی پێدا بکا و به‌ندکراوانی سیاسی ئازاد کات .