قه‌ریلان له ئاخاوتنه‌که‌ی دا هه‌موو ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی به‌بیر هینایه‌وه که له‌و شه‌ره‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و وتی :خۆراگری گه‌ریلاکان له چه‌لێ بۆ ته‌ڤگه‌ره‌که‌یان نموونه‌ی رێنوێنیه و به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو :هه‌ڤالانمان که له ژێر به‌رپرسیاری بروسک ئامه‌د ، روکه‌ن بینگۆل و به‌روار گه‌ڤه‌ر دا بوون ، له ئه‌نجامی هیرشی چه‌په‌ل و نامه‌ردانه و به ته‌کنیکی پێشکه‌وتووی شه‌ر و چه‌کی کیماوی شه‌هید کران ، خۆراگری و به‌رخودانی قاره‌مانه‌نه‌یان کرد . به‌و به‌رخودانه مه‌زنه‌ش نیشانی هه‌موو جیهانیان دا که هه‌رگیز ڕاده‌ست نا‌بین و پێگه‌ی خۆمان له‌ده‌ست ناده‌ین . هه‌ڤالانمان به رۆحێکی فیدایانه شه‌ڕ و به‌رخۆدانیان کرد ، گه‌لی کوردستانیش هه‌رگیز ئه‌و کچ و کورانه قارمانانه‌ی له یاد ناکات .
قه‌ریلان له ئاخاوتنه‌کانی دا ، پێشه‌نگانی ته‌ڤه‌گه‌ری کورد روسته‌م جودی ، چیچه‌ک بۆتان و عه‌لی شێر کۆچگه‌ری که له هیرشی 10 ئۆکتۆبه‌ر دا گیانیان له‌ده‌ست دابوون ، به‌بیر هینایه‌وه و وتی :ده‌بێ گه‌له‌که‌مان و ته‌واوی هه‌ڤالانمان ، له خوراگری ئه‌و قاره‌مانانه هێز وه‌رگرێ .له باره‌ی به‌پرسیاری تاوانی جه‌نگ که له چه‌لێ پێکهات موراد قه‌ریلان وتی:
ئه‌رته‌شی تورک له چه‌لێ ره‌زیل و رسوا بوو ، له به‌ر ئه‌و شکسته‌ش ی بوو که ده‌وله‌ت و ئه‌ته‌شی تورک رێبازی چه‌په‌لیان به‌سه‌ر کرده‌وه .
هیزێک که نه‌که‌وێته ناو بێچاره‌یه‌وه به‌هیچ شێوازێک چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو له دژی مرۆڤایه‌تی به‌کار ناهینێ ، که‌سانێک له به‌ر هیرشێکی به‌و شیوازه خۆیان وه‌ک که‌سی سه‌ربله‌ند نیشان ده‌ده‌ن بێبه‌رین له مرۆڤایه‌تی ، کاتێک که مرۆڤ له‌و رێبازانه‌ی ئاکه‌په ده‌ڕوانێ که له دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نامیان ده‌دات ، له‌و رێبازنه دا جوامێری و قاره‌مانێتی بوونی نییه ، به‌لکوو ترس و بێچاره‌ی به‌دی ده‌کرێ .
سه‌رۆکی کۆنه‌سه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد کارایلان ، به‌بیری هێنایه‌وه که جاری یه‌که‌م نییه که ئه‌رته‌شی تورک ئه‌م ڕێبازه به‌کار ده‌هێنێت و وتی:
له ناو ئه‌م ساڵ دا ، رێبازێکی وه‌ها له دێرسیم و ئامانۆسان وه‌گه‌ر خرا و ڕایگه‌یاند:
ئه‌رته‌شی تورک به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی ناتوانێت بانگه‌شه‌ی سه‌رکه‌وتن بکات.
کارایلان ، له باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی که ده‌لێن ، بزوتنه‌وه‌ی ئازادی یه‌که‌مین گورزی له چه‌لێ وه‌شان ، وتی:
له بارودۆخێکی ئاسایی دا ، ده‌بوو که یه‌کینه شه‌ڕکه‌ره‌کانی گه‌ریلا له هه‌رێمه‌که دا نه‌مابوونایه .له سه‌ره‌تاش دا زانیاریه‌کی وه‌هاش ده‌ست ئێمه که‌وت .هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه رامانگه‌یاند له هه‌رێمه‌که دا هیچ شه‌ڕێک نه‌قه‌وماوه .ئێمه هیچ کاتێک ڕوداوه‌کان له گه‌له‌که‌مان ناشارینه‌وه.
کارایلان ، له دژێره‌ی قسه‌کانی دا وتی:
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه قاره‌مانێتی هه‌ڤالانمانه که بۆ ئێمه په‌یامێکه .ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش هه‌بێت ئه‌وا ئه‌زمون و وانه‌ی پێوستی لێوه فێر ده‌بین و بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه شایسته‌ی یادی ئه‌و هه‌ڤاڵانه بین ، ئه‌وه‌ی پیسویست ده‌یکه‌ین. ده‌بێت بزانرێت هیچ شک و گومانێکمان نییه که که دایکانمان ، بنه‌ماله‌کانمان و گه‌له‌که قاره‌مانه‌که‌مان ، به شێوه‌یه‌کی شکۆمه‌ندانه خاوه‌نداری له ته‌رمی ڕۆله‌کانیان ده‌که‌ن.
کارایلان رایگه‌یاند که سه‌رۆک وه‌زیری تورک ئه‌رۆدگان بۆ پشتگیری له شه‌ڕی چه‌په‌ڵ سه‌ردانی ئه‌وروپای کردووه ، رایگه‌یاند که سیاسه‌ت و ، هه‌لویستی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له سه‌روویانه‌وه ئه‌وروپا جه‌ساره‌ت به‌و سیاسه‌ته‌ی ئاکه‌په ده‌دات.
وتیشێ که ته‌یب ئه‌رۆدگان به‌و لێداونه‌که‌ی له به‌رلین کردی ده‌یه‌وێ ئه‌و مه‌ڵکوژیه‌ی باتمان که ده‌ستی پۆلیس ئه‌نجام درا بخاته ئه‌ستۆی په‌که‌که کاتی وتبوی له کوشتنی سولتانی 4 ساله ئاگادارن.
کارایلان به بیری هێنایه‌وه که ته‌نیا له سه‌رده‌می ئاکه‌په‌دا 71 مندالی کورد کوژراون. فرۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک له قه‌ندیل حه‌وتی که‌سی سلڤیان کوشت که یه‌کێكیان ساوایه‌کی شه‌ش مانگه ، به‌لام ئه‌ردۆغان نکوڵی لێکرد.
کاریلان سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌وه سکالایه له سه‌ر تاوانی جه‌نگ له رۆژانی رابردوودا له ئه‌لمانیا له دژی نه‌جده‌ت ئوزه‌ل و ، ئه‌رۆغان تۆمار کراوه راکیشا و وتی:ئه‌ردۆغان له په‌له‌قاژه‌ی داپۆشینی تاوانه‌که‌ی دایه ، له حاڵه‌تی شڵه‌ژداندی دا په‌لاماری ولاتانی ئه‌وروپا ده‌دات و ئه‌وان تۆمه‌تبار ده‌کات ، به دوای ئه‌وه‌وه‌یه که ئه‌وانیش بین و ، به‌شداری ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی سه‌ر خه‌ڵکی مه‌غدورلێکراوی کورد و ، به‌شداری پرۆسه‌ی قڕکردنی سیاسی گه‌لیئ کورد ببن ، ده‌لێ بۆ کۆمه‌ڵه‌کانی کورد داناخه‌ن ؟ به‌وه‌ش داوا له هه‌موو که‌سێک و لایه‌نێک ده‌کات که له دژی کورد هه‌لویست بگرن ، هه‌ر که‌سێكی به‌خۆی ده‌لێ خاوه‌ن ویژدانم ده‌بێ له دژی ئه‌و چه‌واشه‌کاریه بێ ده‌نگ نه‌بێ.
کاریلان ده‌لێ ئه‌رۆدگان به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێ که کوردانی نیشته‌جێی ئه‌وروپا بکاته ئامانج ، ئه‌رۆدغانیشی به به‌رپرسیار زانی له‌و ئالۆزیه‌ی له ئه‌وروپا ڕووده‌دات ، بۆ ئه‌وه‌ش کارایلان وتی:ده‌وله‌تانی ئه‌روپا ده‌بێ ده‌ست بخه‌نه سه‌ر ویژدانیان و راست مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌ردۆگانێک بکه‌ن که پێشلکاریه‌کانی له ئاست یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا به به‌رچاوه‌وه‌یه ، هه‌م کرده‌وه‌کانی له کوردستان ، هه‌م تاوانی کوشتنی کورد به چه‌کی قه‌ده‌غه‌ی دژه مرۆڤیی ، هه‌م له هه‌ولی ئه‌وه‌دایه که به تاودانی شؤڤێنیزم و نه‌ژادپه‌رستی تورک ئالۆزی بگوازێته‌وه زه‌مینه‌ی ئه‌وروپا ، گه‌ر سبه‌ی شه‌ڕی تورک - تورک بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وروپا ئه‌وه ده‌بێ بزانرێ که به‌رپرسیارێتیه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌ردۆغانه.
موراد کارایلان بانگه‌وازیه‌کی وه‌هاش له ولاتانی ئه‌وروپا کرد:
ده‌بێ وڵاتانی ئه‌وروپا و رای گشتیان ، بۆ زانین راستی ئه‌روپا ، له گه‌نجانی کۆمه‌ڵکوژکراوی کورد له ساردخانه‌ی مه‌لاتیا بڕوانن و ، له‌ئاست ئه‌و دڕاندایه‌تی و ،کرده‌وه وه‌حشگه‌راییانه‌ی ئه‌رۆدگان و ده‌وله‌تی تورک دا بڕیار بده‌ن.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ریوبه‌ری که‌جه‌که موراد کارایلان ڕایگه‌یاند که شه‌ڕێکی سه‌رتاسه‌ری له‌دژی ئیراده‌ی گه‌ل کورد خراوه‌ته گه‌ڕ و ، له‌سه‌رووشیانه‌وه سیسته‌می ئه‌شکه‌نجه له‌ئیمرالیه و، وتی ئه‌و کۆنسێپته له‌لایه‌ن ئاکه‌په و ، جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گویله‌ن په‌یڕه‌و ده‌کرێ ، ئه‌و هێرشه‌ی ده‌کرێته سه‌ر رێبه‌راتیمان له هیچ یاسا ، رێسا و ، حقوقێکدا جێی نابێته‌وه ، حکومه‌تی ئاکه‌په به پێشێلکردنی یاساکانی خۆشی دریژه به گۆشه‌گیری سه‌ر ئیمرالی ده‌دات.
کارایلان وتی ئه‌وه بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ئاینده‌ی گه‌له‌که‌مانه‌وه هه‌یه ، بۆ کۆتایی پێ هێنانی گۆشه‌گیریش ، وتی که خاوه‌نداری کردنی گه‌ل و ، تێکۆشان رۆلێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێ.
کارایلان له لێدوانه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی بومه‌له‌رزه‌که‌ی وان کرد و ، وتی هه‌لوێستی داگیرکارانه و جیاکارانه‌ی ده‌وله‌تی تورک له بومه‌له‌رزه‌که‌ی وان ئاشکراتر بوو ،به ڕوون و راشکاوانه بینرا که چه‌ند هه‌لویستی جیاکارین ، سه‌ره‌تا توندی بومه‌له‌رزه‌که‌یان وه‌ک حه‌وت خال سێ راگه‌یاند پاشان کردیانه شه‌ش خاڵ شه‌ش ، ، پاشان ناچار مان که قه‌بوڵی بکه‌ن بومه‌له‌رزه‌که به توندی حه‌وت خاڵ سێ رووی داوه ، له زۆر وڵاته‌وه له رۆژی یه‌که‌م دا ویستیان هاوکاری بنێرن به‌لام تا چوار رۆژیش ده‌وله‌تی تورک هاوکاری ده‌ره‌وه‌ی ره‌ت کرده‌وه و خۆشیان هاوکاری خه‌ڵکی لێقه‌وماوانیان نه‌کرد ، کاتێ که گفتوگۆ له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیاکاری ئاکه‌په ده‌ستی پێ‌کرد پاشان ناچار مان که ده‌رگا له‌سه‌ر هاوکاری ده‌ره‌وه بکه‌نه‌وه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که ئاکه‌په خۆی هاوکاری ناکات رێیش نادات که به‌ده‌په و ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ یارمه‌نی خه‌لکه‌که بده‌ن.
کاریلان ئاماژه‌ی به شه‌ڕی سایکۆلۆژی دژ به بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوای گه‌لی کورد کرد و ، وتی
ده‌لێن په‌یوه‌ندی په‌که‌که له‌گه‌ڵ سوریا هه‌یه ، به‌لام باش ده‌زانرێ که بزوتنه‌وه‌که‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای هێزی بنه‌ڕه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر په‌یمانه‌کانی تورکیا ، ئیران و سوریا گه‌لی کورد به‌رخودانی کردووه ، بانگه‌شه ده‌که‌ن که هه‌ڤالامان باهۆز ئه‌رداڵ چالاکی چه‌لێی کۆردینه کردووه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوریا هه‌یه ، هه‌ڤاڵمان دکتۆر باهۆز ئه‌رداڵ سه‌ره‌تاوه له دژی رژێمی سوریا که‌وته رێ تێکۆشان و ڕووی له چیاکانی کوردستان کردووه ، ئه‌و چ په‌یوه‌ندیه‌کی به سوریاوه هه‌یه ؟
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وال و بانگه‌شانه‌ی ده‌لێن چه‌کی په‌که‌که له نیو زه‌ویه‌که‌دا گیراوه کارایلان وه‌ها وه‌ڵامی دایه‌وه:
که‌ی و ، چۆن ئێمه چه‌کی خۆمان له نێو زه‌وی گه‌نمه شامی دا له شیرناخ شارۆدۆته‌وه ؟ هیچ جبه‌خانه‌یه‌کمان ده‌ستی به‌سه‌ر دا نه‌گیراوه ، هه‌ول ده‌دده‌ن که که بزوتنه‌وه‌که‌مان به بازرگانی نارکۆتینه‌وه ببه‌ستنه‌وه ، به‌لام ئه‌و هه‌وڵه پوچه و ، بێ ئه‌نجامه ، ئێمه وه‌ک بزوتنه‌وه له ڕووی پره‌نیسپ و ، ئه‌خلاقه‌وه له دژی ماده‌ی بێ هۆشکه‌رین ، له دژی بازرگانی و به‌کارهێنانیشین