به ئامانجی شه‌رمه‌زار کردنی هیرشی ئه‌رته‌شی تورک بۆ سه‌ر گه‌لی کورد و ریسوا کردنی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له دژی گه‌ریلاکان ، له قه‌زای ره‌واندوز کۆونه‌وه‌یکی ناره‌زایی به‌رێوه‌چوو.
کۆبونه‌وه‌که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، رۆژنامه‌وان ، رۆشه‌نبیر ، خه‌ڵکی ره‌واندوز و ده‌ڤه‌ره‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌شداریان کرد.
دوای ده‌قه‌یه‌ک ڕێگرتن بۆ گیانبه‌خکردووانی رێگای ئازادی و چه‌لێ ، لێدوانێک له لایه‌ن رێکخه‌رانی کۆبونه‌وه‌که خوێندرایه‌وه.
له‌و لێدوانه‌دا کۆمه‌لکوژیه‌که شه‌رمه‌زار کرا و داوا له گه‌لی کورد و رێکخراوه‌کان کرا که ناره‌زایه‌تی نیشان بده‌ن و ، داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ، ده‌زگاکانی نێونه‌ته‌وه‌یی و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵکه‌ی مه‌ده‌نی و گه‌لی کورد کرا له ئاست ئه‌و دراندایه‌تیه بێ ده‌نگ نه‌بن.