له شاری رحا پرسه بۆ گه‌ریلای هه‌په‌گه ئه‌مینه ئاڵتون ناسراو به دیره‌ن تۆڵهه‌ڵدان و چه‌تین مۆدانله‌ر ناسراو به دژوار رحا دانرا و له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره به‌سه‌ر کرانه‌وه.
به سه‌دان که‌س کۆبونه‌وه و به‌ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی دروشم شوێنی پرسه‌کانیان به‌سه‌ر کرده‌وه و سه‌رخۆشیان له بنه‌ماڵه‌ی گه‌ریلاکان کرد.
له پرسه‌که دا سه‌رۆکی به‌ده‌په‌ی رحا فاتمه ئیزۆل ئاخاوت و دڕنده‌یه‌که‌ی چه‌لێی به تاوانی دژه مرۆیی له قه‌ڵم دا.
ئه‌مه‌و ، شوێنی پرسه‌کان له لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیس و تیمی تایبه‌تی تورکه‌وه گه‌مارۆ دران.
هه‌روه‌ها ، له شارۆچکه‌ی لیزی ناوچه‌ی کۆپی شاری موشیش بۆ گه‌ریلا عه‌زیز بالکجی ناسراو به ولات مونزور ،پرسه دانرا و جه‌ماوه‌ریانه به‌سره ده‌کرێته‌وه.
سه‌رۆکی به‌ده‌په‌ی کۆپ نوری کاراچه‌لیک و شاره‌دارانی ناوچه و شارۆچکه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ده‌په‌ش له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر به‌شداری پرسه‌که بوون.
له ناوچه‌ی بێگری وان شاری وانیش بۆ گه‌ریلا هه‌په‌گه فه‌ردی ئاتڵی ناسراو به ڕێناس وان که له 28ی جوتمه‌ه دا له ئۆسمانیه ژیانی له ده‌ست دا بوو ، پرسه دانرا.
ڕۆژانه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه.
ڕۆژانه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه.
له نێو جه‌ماوه‌ر دا ، په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی به‌رده‌په‌ش ده‌بینران.
له پرسه‌که‌دا په‌رله‌مانتار ئۆزدال ئۆچه‌ر ئاخاوت و سه‌رخۆی له بنه‌ماڵه‌ی گه‌ریلاکان و گه‌لی کورد کرد و وتی:
ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا وه به‌ها و شکۆی کوردن و دوای خاوه‌نداری له هه‌موان کرد
له ناوچه‌ی باشاکشه‌هیری ئه‌ستنبولیش بۆ ئه‌برو موحی کانجی ناسراو به ئه‌یله‌م ئارارات و سونا ئۆزدمیر ناسراو به ڕۆزا سه‌مسور پرسه دانران و له لایه‌ن هه‌زاران که‌سه‌وه به‌سه‌ر کرانه‌وه.
هاوکات بۆ هه‌ردوو گه‌ریلاکه‌ش مه‌ولود خوێندرایه‌وه.