له سه‌ر هه‌والی کانالێکی تورک ، که گوایه سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆماجڤاکێن کوردستان که‌جه‌که ، موراد کارایلان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراوه ، له‌وباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که ، ئه‌م لێدوانه‌ی دا..
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه ، له‌م کاتانه دا که هه‌ولدانی داگیرکردنی قه‌ندیل له رۆژه‌ڤ دایه ، ئه‌م هه‌واله که له‌لایه‌ن ته‌ره‌ته‌وه ، ئاماده‌کراوه ، سه‌رنج راکێشه..
سه‌رچاوه‌ی په‌که‌که داوای له گه‌لی کورد و دۆستانی کرد که باوه‌ری به هه‌والی شه‌ری تایبه‌تی ده‌وله‌تی تورک نه‌که‌ن..
چاپه‌مه‌نی تورک ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ش بانگه‌شه‌ی هاوشێوه‌یان بلاوکرده‌وه.
له مژداری سالی 2007 دا دیسانه‌وه بانشه‌کرابوو که سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوبه‌ری که‌جه‌که موراد کارایلان و ئه‌ندامی کۆنسه‌ی که‌جه‌که جه‌میل باییک ده‌سبه‌سه‌ر کراوون و هه‌ردوکیان ده‌برێنه تورکیا
له مانگی تیرمای سالی 2006 دا ش چاپه‌مه‌نی تورک بانگه‌شه‌ی مایه پوچیان بلاوکردبویه‌وه که گوایه کارایلان به‌هۆی تۆپبارانکردنی ئێرانه‌وه برینداربووه..