گه‌ریلای هێزه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌هاب ئیراهیم ناسراو به کاروان پارتیزان 24 مانگی ته‌موزدا لەچالاکییەک دا لەبەرامبەر بە هەوڵەداگیرکەریەکانی رژێمی ئێران لەدوڵێ ئایشێ ژیانی له ده‌ستدا له رۆژی یه‌که‌می پرسه‌که‌ی دا پۆل پۆل خه‌كی گوندی گردخه‌به‌ر و ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق و ده‌وروبه‌ری و له شاره‌کانی باشوری کوردستانیشه‌وه به‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه.
زۆر ئه‌ندام و به‌ریوبه‌ری په‌چه‌ده‌که ، رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شداریان له پرسه‌که‌دا کرد.
هاوڕێبازانی گه‌ریلاکه له پرسه‌که‌دا رایانگه‌یاند که مایه‌ی شانازیه کوردێکی باشوری کوردستان له ڕۆژهه‌لاتی کورستان گیانی به‌خت ده‌کات ئه‌وه نیشانه‌ی بێ واتایی سنوره ده‌ستکرده‌کانی کوردستان ، کورد هیچ کاتێک شه‌ڕیان وه‌ک بژاری یه‌که‌م نه‌بینیوه به‌لکو گه‌ریلاکان له به‌رگری کردن له خاکی کوردستان گیانیان به‌خت کردووه.
ئه‌وه‌شیان وت که قه‌ندیل سه‌مبولی به‌رخودانی گه‌لی کورده ئێران له‌و هێڕشانه‌دا شتکستی هێنا.
بنه‌ماڵه‌ی گه‌ریلاکه ناره‌زاییان له به‌رمبه‌ر هێرشه‌کانی ئێران نیشان دا و ڕایانگه‌یاند که کورد پیویستی به یه‌کگرتنه‌وه و ده‌بێ جیاوازی له‌نیو کورد دا نه‌کرێ و ئێمه هه‌مان چاره‌نوسمانه هه‌یه.
مامی گه‌ریلاکه حاجی کاکه‌مان خشمان شێخ بزێنی وتی من ئاماده‌م شانبه‌شانی گه‌ریلاکان بچمه شه‌ڕه‌وه له به‌رامبه‌ر ئێران.
دایکی گه‌ریلا وه‌هاب ئیبرهیم فەهیمە شەریف وتی کوڕه‌که‌م شەهیدی هه‌موو گه‌لی کورده ، شه‌هیدی کوردستانه و داوای کرد که کوردستان لەدەستی داگیرکەران ڕزگاری بێ و کۆتایی به فرمێسک ڕشتنی دایکانیش بێ .
که‌سووکاری گه‌ریلاکه‌ش وێرای ناره‌زایی و توڕه‌ییان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی سپای ئیران ، داوایان کرد ده‌سته‌لاتدارانی هه‌رێمی کوردستان هه‌لویستیان هه‌بێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێڕشانه.