ناوه‌ندی ڕایگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له لیدوانێکی دا ڕایگه‌یاند که ئه‌رته‌شی تورک ویستی که خاله‌کانی چه‌لێی جوله‌میرگ و قله‌بانی شه‌رناخه‌وه سنور ببه‌زینێ.
له ئاکام دا شه‌ڕ و پێکدان که‌وه‌ته‌وه له نیوان گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و ، ئه‌رته‌شی تورک دا.
له شه‌ڕی یه‌که‌م دا که له شه‌وی 12 مانگ دا ده‌ستی پێ‌کرد،له ناوچه‌ی قلا‌بان له نزیک هه‌رێمی ئاروش،له کاتی هه‌وڵی به‌زاندنی سنوردا گه‌ریلاکان ڕووبه‌ڕوویان بونه‌وه.
ئه‌و شه‌ڕه تا به‌ره‌به‌یانی به‌رده‌اوم بوو.
له‌و شه‌ردا ئه‌رته‌شی تورک ته‌کنیکی پێشه‌که‌وتووی به‌کارهێنان و له ئاکامی شه‌ڕه‌دا 4 سه‌رباز کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆر بریندار بوون.
له‌و شه‌ڕه‌دا گه‌ریلای هه‌په‌گه ریاد به‌رکه‌ل ناسراو به خه‌باتکار کوبانی ژیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌رته‌شی تورک له شه‌ڕدا هه‌لیکۆپته‌ری کۆبرای هه‌ستاند و هه‌رێمه‌که‌ی بۆردومان کرد.
له 14 گولان دا جارێکی تر ئه‌رته‌شی تورک هه‌وڵی به‌زاندنی سنور و دزه کردنی دا.
له ئاکامی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه له خاڵی سنوره‌کانی گرێ سور و ده‌شتان،سه‌ربازێک کوژرا و دوو سه‌ربازی تر بریندار بوون.
دوای ئه‌وه‌ی که ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی زه‌بری لێکه‌وت،ئه‌رته‌ش به ئۆبوس و هاوه‌ن هه‌رێمه‌که‌ی بۆردومان کرد.
جارێکی ئه‌رته‌شی تورک له هه‌رێمی یه‌ک ماڵه‌ی قلابانی شه‌رناخ،ویستی سنور ببه‌زێنێ.
له‌ویش گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه به‌ره‌نگاریان بونه‌وه و ، شه‌ڕ هاته ئاراوه.
ئه‌مه‌و ئه‌مرۆ هه‌په‌گه له لیدوانێکی دا رایگه‌یاند که 5 گه‌ریلای هه‌په‌گه له‌و شه‌ڕه‌دا ژیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌په‌گه ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی که ژیانیان له ده‌ستداوه ناسنامه‌کانیان وه‌هان:
ئاده‌م ئاکشان ناسراو به جانشه‌ر جان پیر ،له دایک بووی ساڵی 1991 ی جوله‌مێرگ.
عبدولقادر ئای ناسراو به قاره‌مان ڕودی ،له دایک بوی سالی 1989 ی چه‌ولیک.
حه‌نیفی ئایدن ناسراو به به‌رخودان مه‌لازگرت،له دایک بوی ساڵی 1990 موش.
سامی پیران ئۆغلو ناسراو به دژوار گویی،له دایک بوی ساڵی 1986 ی شیرناخ.
به پێی هه‌مان لێدوانی هه‌په‌گه ، 4 سه‌رباز کوژراون و ده‌یانی تر بریندار بوون.