ژنانی باشووری کوردستان بە مەبەستی ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەستیان بە چالاکی کرد. ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە باشووری کوردستان دەست بەکۆمەڵێک چالاکی دەکات، بە مەبەستی دەنگی بەرزکردنەوەی ژنان داوای مافەکانیان بکەن، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان لە ژێر دروشمی نابۆ بۆ بازرگانی کردنی بە ژنانەوە ڕۆژی 23/11/2010 کاتژمێر 1 دوا نیوەڕۆ شاری سلێمانی لە باخی نالییەوە بەرەو باخی گشتی ڕێپێوان ساز دەکات.
هەر بە مەبەستە ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان، کۆمەڵێک ڕێکخراوی ژنان لە شاری کەرکوک لە ڕۆژی 25/11/2010 لە بەردەم پارێزگای کەرکوک بۆ بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران ڕێپێوانک ساز دەکەن.