شاندێكی پێكهاتوو له 10 پارت و رێكخراوه و كه‌سایه‌تی شاری كه‌ركوك ئاواره‌كانیان به‌سه‌ر کرده‌وه.
شاندێكی پێكهاتوو له 10 پارت و رێكخراوی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی شاری كه‌ركوك , سه‌ردانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایانان کرد و ئاواره‌كانی هێرشه داگیركه‌ریه‌كان كۆماری ئیسلامی ئێرانیان به‌سه‌ر کرده‌وه.
هه‌رهوه‌ها شانده‌که ،ئه‌و هاوکارییه‌ی که کۆیان کردبویه‌وه گه‌یانده ئاواره‌کانی قه‌ندیل دا و پشتیوانی خۆشیان بۆ په‌ژاک نیشان دا.
جێگای ئاماژه‌یه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش گروپێک له ژنانی ڕۆژنامه‌وان سه‌ردانی بناری قه‌ندیلیان کرد که له نێویان دا رۆژنامه‌وان شیلان شاکریش هه‌بوو.
له‌پای په‌یڕه‌و کردنی پره‌نیسیپی ڕاستگۆیی له هه‌واله‌کانی رۆژتیڤی دا و به‌هۆی هه‌ڵه بڵاو کردنه‌وه‌ی دیمه‌نی شیلان مه‌حمه‌د له شوێنی شیلان شاکر،به پێویستمان زانی جارێکی دیکه به‌کورتی تیشک بخه‌ینه‌وه سه‌رهه‌واڵی سه‌ردانه‌که‌ی ژنانی رۆژنامه‌وان.